11/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جۆن کیری: جیھان لەدژی داعش یەکگرتوو و یەکدەنگە
لە دانیشتنێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کە بەئامادەبوونی ھەریەک لە جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ئاشتن کارتەر وەزیری بەرگری و جەنەراڵ مارتن دێمپسی سوپاسالاری ئەو وڵاتە بەرێوە چوو، تیایدا باس لە رەوانەکردنی ھێزی سەربازیی بۆ عێراق کراوە.
لەبارەیەوە جۆن کیری داوای لە کۆنگرێس کرد دەسەڵات بە باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا بدرێت بۆ بەکارھێنانی ھێزی سەربازی لە دژی چەکدارانی داعش.
کیری وتیشی ھاوپەیمانێتی دژی داعش لەلایەن حکومەتەکانی ناوچەکەوە پشتیوانیی لێ دەکرێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە جیھان لەدژی داعش یەکگرتوو و یەکدەنگە.
جەنەراڵ مارتن دێمپسی سوپاسالاری ئەمریکاش ئاماژەی بەوەکرد کە ھێزەکانی پێشمەرگە ھەوڵی تەواویانداوە بۆ تێکشکاندنی داعش.