10/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جه‌میل بایك: داوادەکرێت ئۆجەلان لە کۆنگرەی پەکەکە بەشدار بێت
جه‌میل بایك، ئه‌گه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، نه‌توانێت به‌شداری کۆنگره‌که‌مان بێت، په‌که‌که چه‌ک دانانێت.
جه‌میل بایك له‌دیمانه له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئای ئێم سی رایگەیاند، دانانی چه‌ک به‌ر لهدیدارمان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان و به‌ر له به‌شداربوونی ئۆجه‌لان له کۆنگره‌که له‌ئارادانییه.
ناوبرا وتی: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی به‌ندکراوی په‌که‌که ده‌بێ له کۆنگره‌ی په‌که‌که‌دا به‌شدار بێت و وتاربدات چونکه ته‌نانه‌ت منیش وه‌ک هاوسه‌رۆکی په‌که‌که ناتوانم خوازیاری دانانی چه‌ک بم.
بایک جه‌ختی کردەوە؛ ئه‌گه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتداری دادوگه‌شه‌ی تورکیا به‌ڕاست خوازیاری چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورده، ده‌بێ هه‌لومه‌رجی شیاوتر بۆ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بڕه‌خسێنێ.