10/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شاندێکی پەرلەمانی هەرێم سەردانی هێزه‌کانی سه‌ربازیی په‌که‌که لە باکووری عێراق دەکەن
شاندێک له په رله‌مانی هه‌رێمی کورستان سه‌ردانی هێزه‌کانی به‌رگریکاری گه‌ل " لقی سه‌ربازیی په‌که‌که" کرد.
مه‌حمود حاجی عومه‌ر ، ئه‌ندامی کۆمیسیونی کاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیده‌کان له پەرله‌مانی کوردستانی سه‌باره‌ت به‌م دیداره وتی : ئه‌م شانده له سه‌ردانی هێزه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که له باکووری عێراق سەرەرای رێزنان له رۆڵی ئه‌م هێزانه له شه‌ڕ به‌دژی داعش ، ئه‌وانی به پشتیوانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم وه‌سف کرد.
مه‌حمود حاجی عومه‌ر دەشڵێت: له‌م دیداره‌دا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی HPG وتووێژی کردووه و ئاگادار بووینه‌وه له که‌م و کۆڕیی و پێداویستییه‌کانی ئه‌م هێزانه له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌داو هه‌روه‌ها تێگه‌ییشتین که هاوکاریی و هاوئاهه‌نگییه‌کی زۆر باش له‌نێوان هێزه‌کانی HPG و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ئارانایه.