16/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆجه‌لان" چه‌ند داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به حكومه‌تی توركیا كردوه
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان چه‌ند داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به حكومه‌تی توركیا كردوه له ناویشیاندا گۆڕینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له زیندانیانی گرتوخانه‌ی ئیمراڵییه.
پێگه‌ی حوڕیه‌تی توركی بڵاویكرده‌وه، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان داوای له حكومه‌تی توركیا كردوه بۆ گۆڕانكاری له ڕه‌وشی گرتوخانه‌ی ئیمراڵی، هه‌روه‌ها داوای گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و پێنج زیندانییه‌ی كردوه كه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه هێنراونه‌ته گرتوخانه‌ی ئیمراڵی و ناردنی هه‌شت زیندانیكراوی دیكه‌ی كه سه‌رجه‌میا ئه‌ندامی باڵای سه به‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان.
داواكه‌ی ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن ده‌زگای میتی توركیاوه گه‌یه‌نراوه‌ته حكومه‌تی توركیا و به‌پێی زانیاریه‌كانی پێگه‌ی حوره‌یه‌ت، توركیا به داواكارییه‌كانی ئۆجه‌لان ڕازی بوه به‌ڵام هێشتا جێبه‌جێنه‌كراوه و حكومه‌تیش له ئاماده‌كاریدایه بۆ ناردنی ئه‌و هه‌شت زیندانیكراوه بۆ گرتوخانه‌ی ئیمراڵی.
له داواكانی تری ئۆجه‌لاندا باسله پێكهێنانی وه‌فدێكی تایبه‌ت له ڕوناكبیران و هونه‌رمه‌ندان و چالاكانی سیاسی كراوه تا رۆڵی خۆیان بگێڕن له به‌ره‌پێشبردنی پرۆسه‌ی ئاشتی "ئیمرالی- قه‌ندیل" كه له‌لایه‌ن پارتی ئاشتی و دیموكراتییه‌وه هێنراوه‌ته ئاراوه.
چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی پارتی ئاشتی و دیموكراتی "په‌یه‌ده" ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن مه‌به‌ستی ئۆجه‌لان له‌م داواكارییانه بۆ گفتوگۆی زیاتری نێوان ئه‌و به‌پرسه زیندانیكراوانه‌یه و پێشخستنی پرس و ڕاوێژه‌كانه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ردا