مارتن دیمپسی: ڕێگە نادرێت لە عێراقدا پاکتاوی مەزھەبی ئەنجامبدرێت
10/03/2015 نوسەر: bzavpress

مارتن دیمپسی: ڕێگە نادرێت لە عێراقدا پاکتاوی مەزھەبی ئەنجامبدرێت

مارتن دیمپسی سوپا سالاری ئەمریکا لەمیانی سەردانێکەی بۆ عێراق ڕایگەیاندووە : ستراتیژی لەناوبردنی گروپی چەکداری داعش لە سوریا و عێراق پێویستی بە پشو درێژی ھەیە ،" دیمسی" وتیشی لە ئیستادا ئەمریکا بە پێویستی نازانێت ژمارە راوێژکارە سەربازیەکانی لە ناو خاکی عێراق زیاد بکات.

ئەوەشی خستە ڕووکەوا ئەوەی پێویست بووە بۆ زیادکردنی توانای ھێزە زەمینیەکان ئەنجامداروە ، تەنھا ماوەتەوە ئەوەی عێراق توانا سەربازیەکانی لە ئاستی ھێزی ئاسمانی زیاتر و باشتر بکات.

مارتن دیمپسی سوپا سالاری ئەمریکا، بەرپرسانی باڵای عێراقی لەوە ئاگادار کردووە ، کە بەھیچ جۆرێک ڕێگە نەدرێت لە پاککردنەوەی ناوچەکانی ژێردەستی داعش ، پاکتاوی مەزھەبی ئەنجامبدرێت.