09/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سۆران عومەر: سندوقی نەوت‌و گاز لەپاڵ كەعبەی پیرۆزیشدا دابنێیت پارەی لێی دەبرێت
خه‌ڵك داوای پاره ده‌كات، په‌رله‌مان و حكومه‌تیش سندوق بۆ پاره‌ی نه‌بوو دروست ده‌كات.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكدا ئاماژەبەوەدەكات، خەڵك داوای پارە دەكات، پەرلەمان و حكومەتیش سندوق بۆ پارەی نەبوو دروستەكات،وا وه‌رزی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ تێپه‌ڕی، هێشتا ته‌نها خوا عیلمی هه‌یه به‌وه‌ی كه‌ی موچه‌ی مانگی 1 دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌چی له‌په‌رله‌مان خه‌ریكی سندوقی داهاتی نه‌وتین !! سندوق بۆ پاره‌یه‌ك داده‌نێین كه بونی نیه! ئه‌وكاته‌ی پاره هه‌بووه ته‌خشان و په‌خشانیان كردووه به‌بێ سندوق! ئێسته كه پاره نه‌ماوه شه‌ڕمان له‌سه‌ر سندوقهكهیهتی.
ناوبراو لە پەیجی تایبەتی خۆی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، کەوا ئه‌و سندوقه له‌پاڵ كه‌عبه‌ی پیرۆزیشدا دابنێیت ئه‌وان لێی ده‌به‌ن به‌و جۆره‌ی كه‌ئێسته مه‌گه‌ر ته‌نها خوا عیلمی هه‌بێت چۆن پاره‌ی نه‌وت ته‌خشان و په‌خشان ده‌كه‌ن و كێ لێی سودمه‌نده.
ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەشدەكات، ڕاشكاوانه به‌وه‌زیری سامانه سروشتیهكانم وت: قه‌یرانی دارایی درۆیه‌و ته‌نها بۆ خه‌ڵكی هه‌ژاره ئه‌گه‌ر نا ئه‌توانی وه‌ڵامم بده‌یته‌وه: حیسه‌ی مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانی هه‌ردوو حزب و فڵان و فیسار كه‌س و لایه‌ن كه‌می كردووه له پاره‌ی نه‌وت؟ سیاسه‌ت و سه‌رفیات و خه‌رجی نه‌وت به‌ته‌له‌فون ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دۆكیۆمێنته‌كان له‌به‌ین ئه‌به‌ن! بۆیه سندوق هه‌بێت یان نه‌بێت به‌كه‌یفی خۆتان كردووه میله‌تیش باجه‌كه‌ی داوه.