16/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پاره‌ی جوتیاران لهسێشهممهوه دابه‌شده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی پاره‌ی ئه‌و جوتیارانه‌ی كه كۆتایی مانگی (حوزه‌یران)ی ئه‌مساڵ گه‌نمه‌كانیان ڕاده‌ستی سایلۆكان كردووه.
(جه‌مال ئیسماعیل) به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی ڕاگه‌یاند، سایلۆی سلێمانی له‌مساڵدا (142) هه‌زار تۆن گه‌نمی له‌جوتیاران وه‌رگرتووه، تاوه‌كو ئێستاش (22) تۆن له‌و گه‌نمه ڕه‌وانه‌ی سایلۆكانی عێراق‌و ئاشه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی كراوه، وتیشی:"پرۆسه‌ی ناردنی گه‌نم بۆ باشور تاوه‌كو دوو بۆ سێ مانگی تر به‌رده‌وام ده‌بێت، تاوه‌كو ئه‌و گه‌نمه‌ی ئێستا لهگۆڕهپانهكهدایه هه‌مووی ده‌گوازرێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پاره‌ی جوتیاران گه‌یشتووه‌و له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌ستده‌كه‌ن به‌دابه‌شكردنی پاره به‌سه‌ر ئه‌و جوتیارانه‌دا، كه كۆتایی مانگی (حوزه‌یران) گه‌نمیان ڕادهستكردووهو پاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
جه‌مال ئیسماعیل وتی:"ئه‌و جوتیارانه‌ی كه پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ده‌توانن له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه سه‌ردانی بانكی بابان بكه‌ن له‌شاری سلێمانی‌و چه‌كی پاره‌كانیان ببهنو پاره‌ی گه‌نمه‌كه‌یان وه‌ربگرن".
پێشتر حكومه‌تی عێراق بڕیاریدابوو، نرخی وه‌رگرتنی گهنمو جۆ له‌مساڵدا له‌جوتیاران به‌ڕێژه‌ی (10%) زیادبكرێت.