له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 2015/3/7 دهسهلاَتدارانی ئێران دوانزه به‌ندكراوی گرتوخانه‌كانی (قزل حه‌ساری كه‌ره‌ج) كه له‌نێویاندا دوو ئافره‌ت بونیان هه‌بوو له سێداره‌دا .
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان له كه‌مپینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ، دوانزه كه‌س له به‌ندكراوانی هۆلی 1 و 2 و 3 و 4 و قه‌رچه‌ك و وه‌رامین له گرتوخانه‌ی (قزل حه‌ساری كه‌ره‌ج) له‌سێداره دران .
ته‌مه‌نی ئه‌و به‌ندكراوانه له‌نێوان 28 بۆ 50 ساڵ بوون . وه له‌نێو بهندكراوهكانیش دوو ئافره‌ت و دوو برای تێدا بوو .
له‌ڕۆژی سێشه‌ممه 2015/3/3 نزیكه‌ی سی به‌ندكراو له گرتوخانه‌كانی تارانی گه‌وره ، قه‌رچه‌ك ، وه‌رامین ، گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج ، و هۆڵه جیاوازه‌كانی كه‌رتی 2 ی گرتوخانه‌ی قزل حه‌ساری كه‌ره‌ج گوازرانه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی له گرتوخانه‌ی قزل حه‌ساری كه‌ره‌ج . گروپی یه‌كه‌م له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه 2015/3/4 له‌سێداره دران ، بهلاَم هه‌ندێكیان به‌هۆی هۆكاری نادیاره‌وه له سێداره‌دانیان پاشگه‌ز بونه‌وه بهلاَم هه‌ر له ژوری تاكه‌كه‌سی گرتوخانه‌ی قزل حه‌ساری كه‌ره‌ج مانه‌وه تا وه‌كو دوێنی به‌ره‌به‌یان كه ژماره‌یان دوانزه كه‌س بوو به یه‌كجار له‌سێداره دران .
شایه‌نی باسه دهسهلاَتدارانی ئێران هه‌ركات له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ وولاتانی پێنج كۆ یه‌ك كۆده‌بێته‌وه ، هه‌ر له‌پێش كۆبونه‌وه‌كه و دوای كۆبونه‌وه‌كه ده‌ست ده‌كات به له سێداره‌دانی به‌ندكراوه‌كان له گرتوخانه جیاوازه‌كان ، تاوه‌كو سیمای توره‌یی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌نێو كۆمه‌ڵگای ئێران دا بلاَو ده‌كرێته‌وه .