07/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزارەتی پێشمەرگە هاوکاری سەربازی لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانەوە بۆ پێشمەرگە بەردەوامە
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانەوە بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای گۆڕینی بۆ پرۆسەیە بۆ چەکدارکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین.
عەمید هەڵگورد حیکمەت بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە وتی: لەئێستادا لە کۆی شەست وڵاتی هاوپەیمان لە شەڕی دژ بە داعش، هەشت وڵات نوێنەرایەتیان لە هەرێمی کوردستان هەیە و هاوپەیمانان لە رێگەی ئەو نوێنەرایەتییانەوە، هاوکاریی سەربازی رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، بە هاوکاریی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، کار بۆ ناردنە دەرەوەی پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی داعش کراوە و تائێستا ژمارەیەکیان رەوانەی