16/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ماكین : سوپاو كودەتاچیەكان هەرگیرز ناتوانن كۆمەڵی ئیخوان رەشبكەنەوە
سیناتۆری كۆماریەكانی ئەمریكا جارێكی تر رایگەیاند، دوورخستنەوەی مورسی لەحوكمڕانی بەكودەتا ناوبردو داواشی كرد سەرۆكی ووڵاتەكەی هاریكاریە سەربازیەكان لەسەر میسر ببڕێت.
(جۆن ماكین) سیناتۆری كۆماریەكانی ئەمریكا بۆ ئاژانسی بی بی سی نیوز نایت رایگەیاند، رەنگە دەسەڵاتدارێتی میسری بتوانێت ژمارەیەك ئەندام و سەركردەی ئیخوان موسلیمین بكوژێت و دەستگیربكات، بەڵام هەرگیز ناتوانێت ئەو كۆمەڵەیە رەشبكاتەوە، چونكە مێژوو ئەوەی سەلـماندوە كەئەو كۆمەڵەیە لەسەردەمی حوكمە دیكتاتۆریەكان درێژە بەكاری خۆی بدات.
هەروەها ماكین داوای لەحكومەتی ناشەرعی ئێستای میسر كرد بارودۆخی جەزائیر بێننە پێش چاوی خۆیان كاتێك لەجەنگی ناوخۆییاندا زیاتر لە 200 هەزار كوژران، ئەویش هەر بەهۆی كودەتای عەلـمانیەكان بوو بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و دیموكراتیەت.