06/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزارەتی بەگری عێراق هەر سەربازێكی سوپای عێراق لەبەرەكانی شەڕ رابكات سزادەدرێت
وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە" بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی بەرگری عێراق هەر سەربازێكی سوپای عێراق لەبەرەكانی شەڕ رابكات سزادەدرێت".
بەپێی بڕیارەكە، كە ناوەڕۆكەكەی لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری بڵاوكراوەتەوە، هەر سەربازێك لەبەرەكانی شەڕ رابكات، سەرەڕای سزای دەركردنی لەریزی سوپا، هیچ راژەیەكی خزمەتیشی بۆ ئەژمارناكرێت، كە پێشكەشی سوپای كردووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوودا چەندین سەربازی سوپای عێراق لەبەرەكانی شەڕ هەڵهاتوون بوەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی چەند شارو پارێزگای موسڵ لەلایەن كروپی چەكداری داعشەوە.