06/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلامییه‌كانی كوردستان هێشتا هه‌ر دوودڵن
هێشتا ئیسلامییه‌كانی كوردستان هه‌ر دوودڵن له یه‌ك نزیكبوونه‌وه و یه‌ك پرۆژه‌یی، ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌یه كه نه‌ك ئێستا،به‌ڵكو ئێستایه‌كی ناچاریش له ڕووی پێویستییه‌وه، كه ده‌بێت حه‌تمه‌ن لێكنزیك ببنه‌وه و سه‌كۆیه‌كی به‌یعه‌ت و ڕاوێژكاریی پێكبهێنن، ئێمه له ڕابردووی ته‌مه‌نماندا ئه‌م زه‌نگه‌مان له چه‌ندین شوێن داوه به گوێیاندا، ئه‌ڵبه‌ته زیاتر له مه‌یدان و بواره میدیاییهكهیهوه، كه پانتاییه‌كی باش بووه بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌مان، له‌و ڕووه هیچ درێغیشمان نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك چۆن هاوار له دۆڵێكی چۆڵ و به‌ریندا بكه‌یت، هه‌ر ده‌نگی داوه‌ته‌وه!، ئه‌م هاورهی ئێمه‌ش هه‌ر ده‌نگی داوه‌ته‌وه، له كاتێكدا هیچ كات هێنده‌ی ئه‌م شوێنكاته‌ی كه تێی داین، ئه‌م یه‌ك ده‌نگیی و یه‌ك پرۆژه‌یی و یه‌ك سهكۆییهی ئیسلامییه‌كان پێویست و حه‌تمیی نه‌بووه.
ئه‌وه نهگییه، خۆدزینه‌وه‌یه، خۆپاراستنه له زه‌حمه‌تی خه‌بات و خزمه‌تكردن و تێكۆشان، كه ڕاسته‌وڕاست و مه‌یدانیی و وه‌ك یه‌ك ده‌سته‌ی یه‌كگرتووی تۆكمه و تووندووتۆڵ و به‌رقه‌رار و جێدهستدیار، بۆ ئسلامییهكان، كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا نه‌بنه‌وه، وه‌زعێك، حاڵه‌تێكی ناله‌بار كه یه‌كه‌مینجار ڕووبه‌ڕووی ئه‌وان بووه‌ته‌وه، نه‌خشه‌یه‌ك كه هه‌زار سه‌ر و هه‌زار گرێیی نوێ و كۆنی هه‌یه، كه ته‌نها سه‌ری گرێیه‌ك به یه‌كێكیان ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگیی و برایه‌تی و خه‌مخۆریی ڕاسته‌قینه‌ی نێوانیان نه‌بێت و دانوستان له‌سه‌ر نه‌زعه‌ی نه‌فسیی و شه‌خسیی و ئهموئهوی نێوانیان نه‌كه‌ن و له‌یه‌كتر خۆش نه‌بن له‌و دووبه‌ره‌كیی و ناكۆییه‌كی بۆ خۆیانیان درووستكردووه، هه‌رگیز ناگه‌نه‌وه به كاروانی پێشكه‌وتنی گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه‌دا، له كاتێكدا ئه‌وان نه به‌یه‌ك شێوه‌ی دیار و نه‌دیار، به‌ڵكو به هه‌زار شێوه‌ی جۆراوجۆر و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كیی و ناوخۆ، ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاتی سیاسیی و ئابووریی و فیكریی و له‌باربردنی خه‌باته كوردییه ئیسلامییهكهیان ده‌بنه‌وه.
شه‌ڕی داعش، به‌ته‌نها، ئه‌و شه‌ڕه نییه، كه له ڕواڵه‌ت و ڕووكه‌شه‌وه دیاره، به‌ڵكو یه‌كه‌مینجار به‌رۆكی ئیسلامییه‌كانی گرتووه، بهرۆكگرتنێك كه ئێمه هیچ گومانمان نییه كه دوژمنانی ئیسلام ساز و ئاماده‌یان كردووه بۆ سه‌ر ڕۆح و دڵی كورد و ئیسلامه‌كه‌ی، چونكه ئێمه چه‌نده هه‌ست به‌و مه‌ترسییه ده‌كه‌ین كه داعشێكی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی كوردستان درووستیان كردووه بۆ سه‌ر جوگرافیای نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی كورد، هێنده ئه‌و ترسهشمان هه‌یه، كه داعشبیرێكی كوردیی دژه ئیسلامیی نێوخۆیی، كه چۆن خه‌ریكی تیرۆری فیكریی و جه‌سته‌یی ئیسلامییه‌كانی كوردستانه و هیچ باكی نییه چ كاره‌ساتێكی ژیاریی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی و پێكه‌وژیان له ئاینده‌دا ده‌قه‌ومێ!.
هه‌رچی قسه‌یه‌ك لێره و له‌وێ، هه‌رچی كرده‌یه‌ك لێره و له‌وێ، له‌باره‌ی برایه‌تی و باری ئاسایی و خۆشه‌ویستی نێوماڵی ئیسلامییه‌كانی كوردستان ده‌كرێت، جگه له درۆیه‌كی گه‌وره هیچیتر نییه.