حكومەتی هەرێم 233 ملیۆن دۆلاری كۆمپانیایەكی نەوت قەرزارە
06/03/2015 نوسەر: bzavpress

حكومەتی هەرێم 233 ملیۆن دۆلاری كۆمپانیایەكی نەوت قەرزارە

کۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئێنرجی رایگه‌یاند " 233 ملیۆن دۆلاری لای حکومه‌تی هه‌رێمه‌".

تۆنی هایوارد بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای جینێڵ ئینێرجی كە كۆمپانیای جینێڵ ئینێرجی كە یەكێكە لەكۆمپانیا سەرەكییەكانی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێمی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكیدا، ئاشكرایكردوە:"حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 233 ملیۆن دۆلاری كرێی نەوتی فرۆشراوی لەلایەو قەرزاری كۆمپانیاكەمانە، ئەوەشی رونكردوەتەوە كە لەساڵی 2014شدا زیانی 312.8 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە".

ئه‌و کۆمپانیایه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  میكانیزمێكی‌ بۆ فرۆشتنی‌  نه‌وت له‌ ناوخۆدا دارشتوه‌ و به‌ پێی‌ میكانیزمه‌كه‌ش كۆمپانیاكه‌یان  له‌سه‌دا 50ی‌ داهاتی‌  نه‌وتی‌ فرۆشراوی‌  كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی‌ ته‌قته‌قی پێ ده‌درێت.

هه‌رێم کوردستان جگه‌ له‌ یه‌ک ملیار دۆلار قه‌رزارێکی زۆری کۆمپانیاکانی نه‌وته‌ وه‌ک خۆیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن پێدانی مووچه‌و خه‌رجیه‌کانی تری هه‌رێم قه‌رزیان کردووه‌.