سەرۆک وەزیرانی تورکیا: ئەنکەرە شەڕی داعش لە ناو خاکی عێراقدا ناکات
06/03/2015 نوسەر: bzavpress

سەرۆک وەزیرانی تورکیا: ئەنکەرە شەڕی داعش لە ناو خاکی عێراقدا ناکات

سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، ئەنکەرە شەڕی داعش لە ناو خاکی عێراقدا ناکات.

دوابەدوای سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ عێراق و بڵاوبوونەوە دەنگۆی بەشداری سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکانی ئازادکردنی شاری موسڵ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی (ئەحمەد داودئۆغلو)  سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە لە میانی سەردانەکەیدا ڕایگەیاند: میدیاکان لێکدانەوەی ھەڵەیان بۆ وتەی بەرپرسانی سەربازی و ھەڵویستەکانی تورکیا کردووە ، چونکە ئەنکەرە ڕەزامەندی نیشان نەداوە لە عێراقدا جەنگی دژی داعش بکات.

ئۆغلو، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ھاوکاریەکانی ئەنکەرە بۆ بەغداد و سوپاکەی تەنھا ھاوکاری ئیداری و لۆجستیە لەپێناو ڕووبەڕوبونەوەی چەکدارانی داعش،  هەروەها تورکیا بیرۆکەی بەشداری بەکارھێنانی ھێزی سەربازی نییە بۆ کۆتایی ھێنان بە ئاڵۆزییەکانی سوریا و عێراق.