16/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌وه‌ی لێره‌وه تێپه‌ڕی هیتله‌ر نه‌بوو
باجى سه‌ربه‌خۆیی
ئه‌وه‌ی لێره‌وه تێپه‌ڕی
هیتله‌ر نه‌بوو
دڵنیابن
ستالین و مۆسۆلینیی و چێرچڵ نه‌بوون
ئه‌تاتۆركی دڵڕه‌ق نه‌بوو
قوتابیه‌كه‌ی عه‌فله‌ق نه‌بوو
نۆكه‌رێكی كرێ گرته‌ی جوله‌كه بوو
كه ده‌مێكه پشتی كردۆته دووژمن و
لووله‌ی تفه‌نگی له سنگی
گه‌له‌كه‌ی خۆی تووند كردووه .
*** *** ***
ئه‌مه دیمه‌نی رواندا و ڤێتنام نیه
ئه‌مه دڵی قاهیره‌یه
دڵی مێژووی شارستانی و
پایته‌خته‌كه‌ی باپیره‌یه *
راسته ئه‌مڕۆ
به ده‌ستی سیسی ده‌سوتێ
هه‌زاران ده‌بنه قوربانیی
له‌بۆ باجی سه‌ربه‌خۆیی و
بۆ نه‌فه‌سی ئازاد كێشان
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
كه نۆكه‌ر لێی بێ ئاگایه
ده‌ستی به‌هێزی خودایه
كه بۆ سته‌مكاری یاخیی
دوا بڕیاری
ریسوایی هه‌ردوو دونیایه .
* له رۆژگاری جه‌نگی خاچپه‌رستیدا ماوه‌یه‌كی زۆر قاهیره پایته‌ختی سوڵتانی سه‌ركه‌وتوو ، سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی سه‌روه‌ر و باپیره‌مان بوو .