05/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەوادی: لەسەر رێكەوتنەكە پەرلەمانی هەرێم و بەغداد كۆدەبنەوە
عەواد عەوادی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عیراق، رایگەیاند: داوامان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردوە لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی كوردستان بانگێشتی بەغداد بكات بۆ بەدواداچون و گفتوگۆكردن لەسەر رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد، پاپەند بون بە رێككەوتنەكەوە.
دەشڵێت "دەمانەوێت هەردولا پەپەندبن بە رێكەوتنەكەوە كە بەپێی رێكەوتنەكە دەبێت هەرێمی كوردستان رۆژانە 500 هەزار بەرمیل هەناردە بكات لە رێگەی هێڵی بۆری كوردستانەوە حكومەتی عیراقیش موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات".