ڕەهبەری ئێران لەژێر چاودێری وورد دایە لە نەخۆشخانە
05/03/2015 نوسەر: bzavpress

ڕەهبەری ئێران لەژێر چاودێری وورد دایە لە نەخۆشخانە


ئەمرۆ ٥.٣.٢٠١٥ کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ڕوسیاو ئیسرائیل ئەوەیان بڵاوکردەوە کەوا علی  اکبر خامنەای ڕابەری شۆڕشی ئێران بەهۆی وەستانی چەند کۆئەندامێکیەوە گەیەنرایە نەخۆشخانەو لەژێر چاودێری ووردی پزیشکاندایە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تارانی پایتەختی ئەو ووڵاتە.
بەپێی ئەو هەواڵەی کە لە پێگەیی ئیسرائیلی (ئارۆتز شوا) کە ڕۆژی چوارشەمە بڵاوی کردەوە کەوا رابەری ئێران لە نەخۆشخانەیە.
بەپێی ئەوا ڕاپۆرتە لەدوای ئەوەی کەوا نەشتەریگەریی بۆ ئەنجام دراوە باری تەندروستی بە ناجێگیر باس کراوە.
پێگەی فارسی (دەنگی ڕوسیا) ڕۆژی پێنجشەممە لەسەر زاری دەزگای هەواڵی ئەنتەرفاکسی ئەو وڵاتە هەواڵەکەی پشت ڕاست کردۆتەوە و نوسیویەتی کەوا (ئایەتوڵڵا علی خامنەیی رابەری ٧٦ ساڵەی ئێران، بەهۆی لە کارکەوتنی هەندێک ئەندامی گرنگی ناوەکی گەیەندراوەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران و پزیشکەکان باری تەندروستیان زۆر بە ناجێگیری باس کردووە).
ماوەیەک لە کەناڵەکانی ئێرانەوە ئەوەیان ڕاگەیاند کەوا علی خامنەیی تووشی شێرپەنجەی (پرۆستات) بووە خۆشی پێش ئەوەی ببرێتە ژووری نەشتەرگەریی داوای لە میللەتی ئێران کرد کەوا نزای خێری بۆ بکەن.
پزیشکەکان ئەوەیان ڕاگەیاندووە کەوا ئەم نەخۆشییەی گوازراوەتەوە بۆ هەندێک ئەندامی ناوەکی تر.
 بە هۆی لاوازی لەشی بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەوە ماوەیەکی زۆرە زۆرکەم دەردەکەوێت.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە تائێستا هێج دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ئێران ئاماژەی بەوە نەکردووە کەوا خامنەیی لە نەخۆشخانەیە.
ب.آ