05/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی وبایدن لە پەیوەندیەکی تەلەفۆن بارودۆخی عێراقیان تاوتوێکرد
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، لە پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەل جۆ بایدن جێگری سەرۆك كۆماری ئەمریكا هەردوولا باسیان لەبارودۆخی عێراق بەگشتیو ئەو هەڵمەتە سەربازییە كردووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی پارێزگای سەڵاحەدین بەتایبەتی كردووە.
هەروەها لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا عەبادی ڕایگەیاندووە هەموو پێكهاتەكانی عێراق بەبێ جیاوازی ڕووبەڕووی مەترسییەكانی داعش بوونەتەوە.
بایدن دەستخۆشی لەعەبادی كردووە بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەو هەڵمەتە سەربازییە بەسەرەتای كۆتایی هێنان بەداعش دادەنێت.
باسیان لەوەشكردووە كە دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی سەڵاحەدین ئامادەكاریبكرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ.