05/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مارتن دیمبسی: ئەگەری ناردنی هێزی سەربازی ئەمریکا بۆ سوریا
ژه‌نراڵ (مارتن دیمبسی)سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئاشكرای كرد كه‌ڕه‌نگه ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازی بنێرێته سوریا بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌سه‌د، شان به‌شانی ئۆپۆزسیۆنی میانه‌ڕه‌وی ئه‌و وڵاته.
دەشڵێت: ئه‌گه‌ر فه‌رمانده‌یی مه‌یدانی داوا له‌من بكات، یان داوا له‌وه‌زیری به‌رگری بكات، به‌وه‌ی هێزی تایبه‌ت بنێرین بۆ هاوكاری كردنی عێراقییه‌كان یان هێزه تازه‌كانی سوریا، ئه‌گه‌ر زانیمان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێویسته بۆ به‌دی هاتنی ئامانجه‌كانمان. ئه‌و كاته داوای ئه‌و هه‌نگاوه له‌سه‌رۆك ئه‌كه‌ین.
پێشتریش ژه‌نراڵ دیمبسی، لێدوانێكی هاوشێوه‌ی دا، به‌ڵام له‌باره‌ی عێراقه‌وه، له‌ئێستادا زیاتر له2000 سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌عێراقدا جێگیركراون و ڕاوێژدهدهن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق.
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوودا، ئه‌نكه‌ره و واشنتۆن، پرۆتۆكۆلێكیان واژۆكرد به‌مه‌به‌ستی مه‌شق پێكردنی ئۆپۆزسیۆنی میانه‌ڕه‌وی سوریا، هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌نتاگۆن ڕایگه‌یاند: مه‌شقه‌كه له‌ماوه‌ی 4 بۆ 6 هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست پێده‌كات.