16/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
د. یوسف قه‌رزاوی "داوای له هاوڵاتیانی میسر ده‌كات له ماڵه‌كانیان بێنه‌ده‌ره‌وه‌و بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
د. یوسف قه‌رزاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی موسڵمان، داوا له هاوڵاتیانی میسر ده‌كات بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ" شيَخ د. يوسف قه‌رزاوی داوای له هاوڵاتیانی میسر كردووه له ماڵه‌كانیان بێنه‌ده‌ره‌وه‌و وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌كانی هه‌ردوو گۆڕه‌پانی نه‌هزه‌و رابیعه‌ی عه‌ده‌وی.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی موسڵمان ئه‌وه‌ی ئه‌م حكومڕانیه‌ی میسر به دادوه‌ر داده‌نێت ده‌یه‌وێت، ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێت به سه‌ر گه‌لی میسردا، هه‌روه‌ك عه‌بدولفه‌تاح سیسی وه‌زیری به‌رگریی تۆمه‌تبار كرد به به‌كارهێنانی توندوتیژیی و پێشلكردنی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته.