04/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دوای شه‌ش ساڵ مانه‌وه‌یان له گرتوخانه لە سێدارەدران
دوای شه‌ش ساڵ مانه‌وه‌یان له گرتوخانه سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەمە دواین جار شه‌ش زیندانیی مەزهەبیی کورد لە گرتوخانه‌ی رەجایی شاری کەرەج، سزای لەسێدارەدانەکەیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ کرا.
ئەو شەش هاووڵاتییە كوردە، بریتیبوون لە: حامد ئەحەمەدی ،كەمال مەلایی ، جەمشید دەهقانی، جیهانگیر دەهقانی، سدیق محەمەدی و هادی حسێنی، هەموویان بە تۆمەتی ئەمنی دەسگیركرابوون.
شه‌وی ڕابردوو پێش له سێداره‌دانیان که‌سوکاری هه‌ر شه‌ش زیندانیه‌که چووبونه سه‌ردانیان و بۆدواین جار ڕێگه‌یان پێدابوون له‌ناو قه‌فه‌زی زیندانه‌که‌دا چاویان پێیان بکه‌وێت و ئه‌مڕۆ چوونه‌وه بۆ وه‌رگرتی ته‌رمی ڕۆڵه‌کانیان.
جێی ئاماژەیە ، بەپێی راپۆرتی كەمپینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤیش ئەو كەسانە بە هۆكاری پەیوەندی بە حزبێكی كوردی نەیاری رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون، لە ڕاپۆرتەکە باس لەوە کراوە سدیق محەمەدی و هادی حسێنی بە تۆمەتی پەیوەندی بە گروپە سەلەفییەكانەوە لە سێدارە دراون، بەڵام روون نەكراوەتەوە چی گروپێك.