04/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركه‌وتی كوبه له‌باره‌ی كوشتنی عه‌بدوڵڵای قه‌سرێ: شتی كۆن باس مه‌كه‌ن
سه‌ركه‌وتی كوبه به‌رێوه‌به‌ری پێشووتری ئاسایشی سلێمانی له‌باره‌ی كوشتنی عه‌بدوڵڵای قهسرێوه ده‌ڵێت باسی شتی كۆن مه‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌رێوه‌به‌ری پێشووتری ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی له‌كوشتنی عه‌بدوڵڵای قه‌سرێی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا هه‌بووه، سه‌ركه‌وتی كوبه رایگه‌یاند كه له‌وباره‌وه هیچ ناڵێت.
ناوبراو له‌میانی لێدوانێكیدا وتی (باسی شتی كۆن مه‌كه‌ن، ئه‌و كابرایه كوژراو صوڵح كرا).
عه‌بدوڵڵای قه‌سرێ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بوو، له پاشنیوه‌رۆی رۆژی 4ی نیسانی 2003 له‌رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رانیه‌و له‌بازگه‌ی تاسڵوجه به‌ده‌ستی چه‌ند هێزێكی یه‌كێتی نیستمانی كوردستان تیرۆركرا.
پاش تیرۆركردنی ناوبراو، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌هه‌ڵه ئه‌و سه‌ركرده‌یه كوژراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیش داوای لێبوردن له‌كۆمه‌ڵ‌و كهسو كاری قه‌سرێ كرا.
د.ع