03/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆران ئازاد: وادەی سەرۆکایەتیهکهی بارزانی بهرهو تهواوبوونی دهچێت
لەبارەی وادەی کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتیهکهی و جارێکی تر درێژکردنەوەی ویلایەتەکەی ماوهیهکه ئهندام و پهرلهمانتارانی پارتی باس لهوه دهکهن که "مەسعود بارزانی" ڕازی نابێت بەمانەوەی، جاری پێشووش خۆی دژبوو.
لهبهرامبهر ئهو قسانهدا پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەپەرلەمانی ههرێمی کوردستان وهڵام دهداتهوه و پێنج پرسیار دهخاتهڕوو و دەڵێت:" هەوڵم دا هیچ نەڵێم، بەڵام بەشێک لەکادیرانی پارتی ناچارت دەکەن بێ دەنگ نەبیت".
پهرلهمانتار گۆران ئازاد، لەلاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕووی نوسینهکهی دهکاته کادێرانی پارتی و دهڵێت:" کە باس لەمانەوەی سەرۆکی ھەرێم دەکرێت بەشێکیان ئەڵێن ( کاک مەسعود ڕازی نابێت بەمانەوەی، جاری پێشووش خۆی دژبوو) ، من تەنھا چەند پرسیارێک لەسەر ئەم ووتەیە دەکەم ئەوکات و ئێستاش خۆی دژە.
ئهو پێنج خاڵهی گۆران ئازاد خستویهتیه ڕووی بهم شێوهیهن:
١) ئەوکات بەگوێرەی یاسای ژمارە (١) بەڕوونی بەڕێز بارزانی نەی دەتوانێ خۆی کاندید بکات وە ئەوکات دووجار ماوەی پێشکەش کردنی داواکاری بۆ کاندیدی سەرۆکی ھەرێم لەلایەن کۆمسیۆن درێژکرایەوە بەڵام نەمان بیست بەڕێزی بڵێت من کاتی یاساییم تەواو بووە و خۆم ھەڵنابژێرم ، سەرەڕای ئەوەش ھەندێ ڕاڤەکارو پەرلەمانتاران شەڕی ئەوەیان دەکرد کە مافی خۆپاڵاوتنی ھەیە.
٢) ئەوکات وەفدێکی پارتی بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی پارتی و ھاوکات برازای سەرۆک و وەفدێکی مەکتەبی سیاسی سەردانی سلێمانیان کرد ئەوەی لەوێ وتراو داواکرا با بۆ مێژوو بێت، بەڵام ئەبێت ئەمجارە ھەموو ھێزەکان لەسەر ئەم پرسە تەنھا لەگەڵ خودی بەڕێز مەسعود بارزانی دابنیشن و گفتوگۆ بکەن نەوەک خوا نەکات کارێک بکەن بەڕێزی ئاگادار نەبێت چونکە دەرکەوت سەنتەری بڕیار لای بەڕێزیەتی.
٣) ئەوکات دەستەی سەرۆکایەتی (٣) کەس بوون کە دوو ئەندام بەرنامەی کاری واژوو نەکردبوایە دانیشتنی پەرلەمان نەدەبوو کە دوانیان پارتی بوون و لەحیزبی سەرۆک بوون ئیتر ئەوکات بۆچی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان جورئەتیان کرد بێ ڕەزامەندی سەرۆک ئەو بەرنامەیە واژوو بکەن کە سەرۆک بمێنێتەوە. و دواتر بۆچی ئەو دوو بەڕێزە و فراکسیۆنەکەیان سزا نەدران.
٤) ئێستا ئەگەر تا مانگی (٦) پڕۆژەی دەستوور پێداچوونەوەی پێ نەکراو ڕاپرسی لەسەر نەکرا واتە مەرجە تا مانگی (٦) قۆناغی پێداچوونەوە و ڕاپرسی تەواو بوو بێت. بەپێچەوانەوە دەبێت بەڕێز سەرۆکی ھەرێم بەگوێرەی دەسەڵاتەکەی لەیاسای ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٠٥) داوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم بکات لەمانگی (٦). چونکە لەم کاتەدا دوو مانگ و بیست ڕۆژ دەمێنێتەوە لەبەردەم ھەڵبژاردنی نوێ ی سەرۆکایەتی ھەرێم. وە بەگوێرەی ئەم یاسایەش بەڕێزی مافی خۆکاندیدکردنی نییە.
٥) ئێستا بەڕێز سەرۆکی ھەرێم ئاگادارە نەک وەک ئەوسا (ئاگادار نەبێت) کە یاسا ڕێگە نادات خۆی کاندید بکاتەوە وەک کادیرەکان دەڵێن (ئەوسا ئاگاداربوایە ڕێگەی نەدەدا بەیاسا إستپنای بۆ بکرێت) بۆیە با ئەم پەیامەی ئەوکات ئێستا بەڕێزی بەھەموو حیزبەکان بڵێت کە ناھێڵێت إستپناْو تەفسیری قانوونی بۆ بدۆزنەوە بۆ کاندیدکردنەوەی و مانەوەی.