ئابڵوقەى کۆڵەگە گەورەکە ئەدرێت ....؟
02/03/2015 نوسەر: bzavpress

ئابڵوقەى کۆڵەگە گەورەکە ئەدرێت ....؟



ئێران،ئیش لەسەر هەناردەکردنى شۆڕش ئەکات بۆ دەرەوەى خۆى ، نەخشەى نوێی شیعەى گەیاندۆتە باکورى ئەفریکاو،بە پراکتیکیش دژایەتى میسر ئەکات، کارگەى چەک و تەقەمەنى دروستکردنى لە سودان داناوە ،چین هاوسەنگەرو هاوپەیمانەکەى ئێران بڕى ئابوریی وەگەڕخراوى خۆى لەگەڵ باشورى سودان گەیاندە (400) ملیار !!.
میسرو تورکیا،دوو دوژمنى هەرە گەورەى یەک،سەنگەر لەیەکدى ئەگرنەوە، لەدواى نەمانى دەوڵەتى عوسمانییەوە،بەردەوام تورکیا لەلایەن وڵاتانى عەرەبییەوە بەوە تاوانبارکراوە کە نۆکەرو بەکرێگیراوى خۆرئاوایە،هەموو سەرکردە یەکلەدواى یەکەکانى هەر دوو دەوڵەت هەڕەشەو جنیۆ و تەشهیریان بەیەکتر کردووە، تەنانەت سیسى بە ئەردۆغان ئەڵێت: سەرچاوەى فینتەیە لەجیهانى ئیسلامیدا .
کێشە لە ڕێرەوە ئاوییەکانى دەریاى سپى ناوەڕاست دەستى پێکردووە، لەنێوان تورکیاو میسرو ئیسرائیل، لەسەر ئەوەى لە جەزیرەى قوبرسى یۆنانى بڕێکى کەم نەوت و غاز دۆزراوەتەوە .!.
تورکیا ،ئاو بە ئیسرائیل ئەفرۆشێت و گرێبەست و سەفەقاتى ئابوریی و ئەمنى ژێربەژێرى لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، لەسەریشەوە کۆبونەوە ئیقلیمییەکان بەجێدێڵێت چونکە نوێنەرى ئیسرائیل و سەهیونیەتى لێیە .
ئەنجومەنى هاریکارى کەنداو، وە وڵاتانى کەنداو بڕیاریاندا بە بڕى (25) ملیار دۆلار کۆمەکى میسر بکەن، وە ڕایانگەیاند پشت لەدایکى ئوممەى عەرەبى ناکەن کە میسر .... میسر کلیلى جیهانى عەرەبى و ئیسلامییە .میسر..
بەمزوانە دیراسەیەک سەبارەت گرژى و ئاڵۆزییە نێوچەییەکان لەسەر میسر بڵاو ئەکەینەوە .