02/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حەشدی شەعبی بە هاوکاری قاسم سلێمانی پلانی هێرش بردنیان بۆ سەر داعش داڕشتووە
شەڕی نێوان داعش و سوپاو حەشدی شەعبی لەپێنج قۆڵەوە بەهێرش بردن بۆ سەر شاری تكریت دەستی پێكردووەو تاكو ئێستاش ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت بەردەوامی هەیە.
دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق گەیشتە شاری سامەراو ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بۆ ئازادكردنەوەی شاری تكریت لەژێر دەستی گروپە چەكدارەكانی داعش راگەیاند، ئەمڕۆ بەبەشداری نزیكەی (30) هەزار كەس لەهێزەكانی سوپاو چەكداری میلیشیا شیعییەكان بۆ ماوەی 15 رۆژ شەڕ دەستی پێكرد.
بەمەبەستی هاریكاری كردنی سوپای عێراق لەشەڕی شاری تكریت، لە ئێوارەی دوێنێوە " قاسم سلێمانی" فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی گەیشتۆتە نزیك شارەكەو چاوی كەوتووە بەفەرماندە سەربازییەكان و پلانی هێرش بردنیان بۆ سەر داعش داڕشتووە.