02/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ناسیۆنالیزم له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت
فڕۆكه‌خانه،هێمای شارستانییه‌ت و ئاستی پێشكه‌وتنه،كه‌م جار هه‌یه دوو چین ئاوی ته‌نك پێڵوی چاوه‌كانم دانه‌پۆشێت،ئه‌گه‌ر بۆ (2) ڕۆژیش سه‌فه‌رم كردبێت . له‌خۆمم پرسیوه،ئه‌و هه‌سته چییه وا له‌ناكاو هه‌موو جه‌سته‌م ئه‌ته‌زێنێ،له‌پێشا هه‌ر وامئه‌زانی ترسێكه له‌سواربونی فڕۆكه،دوایی گوتم نا ئه‌مه شتێكی تره:
چونكه ئاگام لێیه،چه‌ندجار له‌ناخی خۆمه‌وه،وتومه " سوێند به‌وكاته‌ی فڕۆكه‌كه قاچه‌كانم له زه‌وی نیشتمان هه‌ڵئه‌گرێت" ... " سوێند به‌و ساتانه‌ی ئیتر من به جه‌سته له‌نیشتمان دائه‌بڕێم"...!!.نا ...هێشتا له‌م سوێنده واوه‌تریش هه‌یه، ئه‌ویش له‌ئاسمانی ئیستانبول،له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌وشاره، فڕۆكه‌كه هه‌ڵئه‌سێت،له‌سه‌ر هه‌زاران بیناو میعماری گه‌وره گه‌وره كه جه‌سته‌ی شارستانییه‌ت و مێژوون،به‌ره‌و هه‌وره‌كان هه‌ڵمه‌ت ئه‌نێت ،ئه‌وسا ئه‌م پرسیارانه‌م هه‌یه:
ئه‌م توركانه،قۆناغی نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیزمیان تێپه‌ڕاندووه،بۆیه گه‌یشتوون به پیشه‌سازیی، ئه‌وه نییه ناوی كۆمپانیا‌و فڕۆكه‌كه بریتی یه له " توركش ئێرلاین-Turkish Air line" باشه بۆچی كوردش ئێر لاین نییه !!.ئه‌و خه‌ڵكه چی كردووه وا هه‌موو شتیان هه‌یه،ئێمه نه نه‌ته‌وه‌و نه زمانی ستاندارو نه فڕۆكه‌و نه پیشه‌سازییمان نییه،چ جای پیشه‌سازیی فڕۆكه‌وانی .!!.هه‌ر كلاَشی په‌ڕۆین و نانه‌قه‌یسی وه‌ن له‌كوردستان دروسته‌كرێت .
به‌ڵێ...ناسیۆنالیزم له‌غوربه‌تدا ده‌رئه‌كه‌وێت،،قه‌دری خاك و زمان و نیشتمان و حكومه‌تداری له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دایه . شه‌رت بێت نیشتمان ئه‌مجاره پێم پێت بگاته‌وه،هه‌ینێ له‌فڕۆكه‌كه دابه‌زیم،عاله‌می خوا سه‌یر بكات،بست بستی خاكه‌كه‌ت ماچ بكه‌م !!..
به‌ڵێ..ناسیۆنالیزم له‌وكاته‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت،كه له‌فڕۆكه‌خانه،فڕۆكه‌كه ئه‌چێته سه‌ر خه‌تی خۆی و،تیژی ئه‌كات،هاكا پێیه‌كانتی جارێكی تر له‌نیشتمان هه‌ڵگرت ..ئه‌وه ناسیۆنالیزمه .ئیتر ماڵئاوا نیشتمان،جه‌سته‌یه‌ك به‌جێت ئه‌هێڵێت..خوا ئه‌زانێ چه‌ند جاری تر وێرانت ئه‌كه‌نه‌وه..ئاخر من درۆتان له‌گه‌ڵ ناكه‌م،ئه‌زانم" به‌س كورد نه‌بیت،به‌س باسی كوردبون مه‌كه،ئیتر وه‌ك پاشا ئه‌ژیت،حزب و كوتله‌و پاره‌و پله‌و پۆستی خۆت مسۆگه‌ركردووه"...
ئا...ناسیۆنالیزم ئه‌وكاته‌یه،كه‌له‌ولاَتی خه‌ڵكی تر،وه‌ك قه‌ره‌ج دائه‌به‌زین له‌فڕۆكه‌كه دیسان به‌زمه (Where are u from?) یانی له‌كوێوه هاتوی ؟. وه‌خته ئه‌وكاتانه شێت بم بۆ ده‌وڵه‌تێك كه‌نیمانه..تا ئێواره بێژه له‌كوردستانه‌وه هاتم،كه‌س نازانێ كوردستان چییه !!.ده‌یان ملیۆن كورد له هه‌نده‌ران وه‌ك قه‌ره‌ج ئه‌ژین،له‌تۆماری ئه‌و ولاَتانه ناویان به توركی و عێراقی و سوری و ئێرانی هاتووه ،چونكه ده‌وڵه‌تێكیان نییه ....
ئای ناسیۆنالیزم...!!.جارجار له‌خه‌یاڵی خۆشمه‌وه،تووڕت ئه‌ده‌م، ئاوها " ئه‌مه چی بو،ئه‌م نیشتمان و كه‌ركوكه هه‌ر بۆ من بو،مێژوو بیری نایا بابولباپیرمانه‌وه خه‌م و په‌ژاره‌و خوێنی لێ ئه‌چۆڕێت، له‌مناڵیمه‌وه یه‌كێك نه‌بوو ده‌ستم بگرێت،هه‌مووی هه‌رپیایا كێشام،چوومه هه‌ركوێ هه‌ر لێیان خوێندم،،ئه‌وانه‌ی به‌ملیار ئه‌شارنه‌وه با بڕۆن باسی بكه‌ن، گوایه هه‌ر من كورد بوم،ئه‌م خه‌مه هه‌ر نه‌بڕایه‌وه......ئیتر ئاوها....ئه‌مه خه‌یاڵه ""..
ئه‌ها..شتێكی تریش،بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ژیان و،له به‌رخۆدان و،له ووتنی هه‌قیقه‌ت ئه‌ترسن، ئه‌ویش ووشه‌ی " ترس" خۆیه‌تی،له‌واقیعدا شتێك نییه به‌ناوی ترس، ئه‌وه‌نه‌بێت كه‌خۆمان بۆ خۆمانی دروسته‌كه‌ین،ئه‌گینا سواربونی فڕۆكه خۆی بۆخۆی گه‌وره‌ترین موجازه‌فه‌یه،جاری وا هه‌یه به چه‌ندین كاژێر له‌سه‌رووی هه‌وره‌كانه‌وه ئه‌ڕۆین،ئه‌ی ئه‌وه چییه ؟...ئینجا له‌مه‌وه شتێكی تریش هه‌ڵئه‌چنین ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه،ئه‌وه‌ی موجازه‌فه نه‌كات داهێنان ناكات،ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی دروستكردووه،سه‌ركێشی كردووه،بۆیه داهێنانی كردووه .