01/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە ئیتالیا
سامی ئەرگوشی، سكرتێری رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆكایەتی وەفدێكی حكومی بەرەو ئیتالیا بەڕێكەوتووەو ئێوارەی ئەمرۆش گەیشتووەتە ئیتالیا.
بەوتەی ئەرگوشی لەم سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەكە لە قەداسەتی پاپای ڤاتیكان و وەزیری دەرەوەی ڤاتیكان و سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا كۆدەبێتەوەو تەوەری كۆبوونەوەكانیش رەوشی ناوچەكە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بارودۆخی مرۆیی و پرسی ئاوارە و پەنابەران و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو وڵاتە دەبێت.
هەر یەكە لەقوباد تاڵەبانیو كەمال موسلیم وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، فەلاح مستەفا، سەفین دزەیی هاوڕێیەتی سەرۆكی حكومەت دەكەن لەو سەردانەدا.