01/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پارادۆکسی سۆران سێوکانی..
من لێرەدا باسی کەسایەتی سۆران ناکەم ، من باسی فیکری سۆران دەکەم ..
سەرەتا بۆ خوێنەرانی بابەتەکانم دەمەوێت زانیاری زیاترتان بدەمێ لەسەر ووشەی ئینگلیزی (paradox ) : واتا جیاوازی - یاخود.. جیاوازیە دیارەکان و ئەو جیاوازیانەی کە دەبینرێن وەك نەفی و دەبڵ مۆراڵی .. فەیلەسوفی بەناوبانگی ئینگلیزی ئەم ووشەی زیاتر بەکار هێناوە.. بەناوی (مارك سینسبری) ئەشێت من حەقی خۆیم نەدابێتێ ، بەڵام باسەکەی من ئەوە نیە، بەڵکو -تەنها؛ بۆ ئەوەی خوێنەر بزانێت مەبەست لە جیاوازیەکانی سۆران سێوکانی و فیکری وەك موسڵمانێك چییە؟!.. زۆر حەزم بە بەکارهێنانی زاراوە فیکری وسیاسیەکان نیە، بەهۆکاری ئەوەی من بۆ خەڵکی بە گشتی قسە دەکەم نەك بۆ نوخبەیەك دەمەوێت خەڵکی لێم تێبگات.. هەست دەکەم بەکارهێنانی زاراوەی زۆر تەنها خۆبادانە، مەگەر پێویست بکات بەکاری بێنم..
کاک سۆران سێوکانی گومانی تێدا نیە کەسێکی موسڵمانە، بە گەورە خوا و پێغمەمبەر و قورئان ، دادەنێت.. بەڵام دوای ئەوە هیچ ئەرزشێك بۆ هاوەڵان و زانا و دەقە ئوصولیەکان دانانێت، تەنانەت ئەگەر فەرمودەیەکیش متەواتر نەبێت زۆر گرنگی پێنادات، ئەشێت هاوشێوەکانیشیان هەر گرنگی بە فەرمودە نەدەن..
ئەم جۆرە کەسانە کێن..؟؟
ئەم جۆرانە لەسەردەمی کۆندا بە موعتەزیلە ناسرابوون ، بەڵام ئەم کۆمەڵە ئێستا موعتەزیلەکانیشیان تێپەڕاندوە ، ناسراون بە نوێگەراکان...
ئەی نوێگەراکان کێن لە ناو فیکری ئیسلامیدا..؟
ئەم جۆرە کەسانە مەنهەجیکیان هەیە کە لەبنەڕەتدا لە دوای شۆرشی فەرەنساوە دامەزراوە لەسەر دەستی ئیقباڵی لاهوری و محمد عبدە و جەمالەدینی ئەفغانی هاتۆتە ناو جیهانی ئیسلامی.. کە ئەقڵ و ژیری دەستپێکە..!، مرۆڤ لەسەر بنەمای ئەقڵ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، چونکە بونەوەریکی خاوەن ژیریە، لە رووکەشدا قسەیەکی جوانە ، بەڵام لەناوەرۆك دا ئەم هزرە ترسناك وبۆگەنە ، چونکە تێگەیشتن بۆ دەقە قورئانیەکان لەسەر بنەمای تێگەیشتنی ئەقڵی خۆیانە نەك فەرمودەو قسەی زانایان و موفەسیرەکان.. ئەمەش وای کرد کە مەزهەب و گروپی زۆریان لێدروست ببێت، کەسیان نەتوانن لەگەڵ کەسێکی دیکەیاندا "ئینسجام" و لێکنزیکبوونەوەیان هەبێت، چونکە- هەمیشە لە گۆڕانکاری ژیریو ئەقڵیدان، مەگەر هەندێك لەمانە کۆمەڵێك بەناوی لایەنگر یاخود قوتابی یان هەوادار لەدەوریان کۆبێتەوە، لەوە زیاتر نیە پاشان خۆیان بە حیزبێکی عەلمانیدا هەڵەدەواسن یان نزیکن لە عەلمانیەتەوە..
بۆ چی موسڵمانن و عەلمانین یان شارەزان لە ئاین و نزیکن لەعەلمانیەتەوە..؟
لەبەر ئەوەی پێیان وایە دین هیچ پەیوەندی نیە بە ژیانی ئەم دنیایەوە، بەڵکو کۆمەڵێك سروت و بەندایەتی نێوان خوا و مرۆڤەکانە .. کاریگەری ماس میدیان زۆر لەسەرە.. جیاوازی رۆشنبیری ئیسلامی و ماس میدیا ..ڕۆشنبیرانی ئیسلامی ئێستا کاریگەری عەلمانیەکانی بەسەرەویە هەموو ڕەفتارو کرداریان و تەنانەت بیرکردنەوەیان وەك یەكی لێهاتوە لەگەڵ عەلمانیەکاندا، هەڵەبەت مەبەستم گشتی بە رەهایی نیە ، بەڵکو زۆرینە لە ناو موسڵمانانی پابەند بە ئیسلامەو ئەوە دەبینرێت زیاترهەست بە رۆشنبیری جەماوەریان دەکرێت نەك ئیسلامی واتا(ماسس میدیا) ، هەموو کێشەکە دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە موسڵمانانی پابەند رۆشنبیریەکەیان لاسنگە و بە ئیسلام پارسەنگیان نەکردوە...
ئەی بۆ ئەمانە ترسناکن ؟؟
لەبەر ئەوە هەموو شتێك دەخەنە ژیر پرسیار لەبەرانبەر خەڵکی عامەدا واتا ئەوانەی کە زانیاریان نیە لەسەر ئاین و زوو بە قسە لوسەکانیان هەڵدەخەڵتێن و ئاراستەیان دەکەن بەو مەرامەی کە هەیانە.. ئەو مارامانە چین ..؟
یەکەم :هاوەڵان هیچ ئەرزشیان نیە ..
دووەم : شەریعەت هیچ بەهایەکی نیە ..
سێیەم: زانایان قسەیان بەتاڵە، ئەگەر بە ئەقڵئ ئەوان نەیخوارد..
چوارەم: ئەمان بە ئەقڵی خۆیان تەفسیرو تەئویل دەکەن..
پێنجەم : پییان وایە حەقیقەتی موتڵەق لای ئیسلام نیە..
شەشەم: ئیسلام تەنها لە مزگەوتو ماڵەکان بۆ تاکە کەسە هیچ پەیوەندی نیە بە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری
حەوتەم: فەرمودەی ئەحاد و غەریب و عزیز و شاز وەرناگرن تەنها مەتواتر نەبێت، ئەویش هەندێکیان هەر وەریناگرن ناسراون بە قورئانیەکان..
ئەشێت خاڵی تر زۆر بن لەسەریان بەڵام کۆبەندی خاڵەکانیان لەم حەوتەدا کۆمکردۆتەوە بۆ هەریەك لەم خاڵانە دەتوانین شیکاری جدی بکەین ، بەڵام بەهۆکار بێدەرفەتی جارێ لێرەدا دەیوستێنین، ئەوەندە بەسە بۆ تێگەیشتینی گشتی...
جا سۆران سێوکانی بە بۆچوونی من لەم کۆمەڵە خەڵکەیە کە ئەمە ئەگەر رەدی هەندێك لە نوسینەکانی نەدرێتەوە و هەڵەکان نەخرێتەوە بەردەمی پێ زۆر رادەکێشیت و ژەهر زۆر دەرێژێت..
بۆیە من لای خۆمەوە هەرچیم بینی جیاواز بوو لەگەڵ ئەهلی سوننەتو جەماعەدا ئەوە بەدڵنیایوە لەسەری دەنوسم ، تا ئەوکاتەی تێدەگەینم کە مەرج نیە ئەوەی کە ئەو ئەقڵی پێی نەشکا ئیتر بوونی نیە..! دەکرێت ئەو کارانەی کە ئەو ئەقڵی پێناشکێت و ئەقڵ و ژیری ئەو پەی پێنابات لای خەڵکی تر دەمێکەیە زانراوە.. دەبێت بزانێت ئەگەر هاوەڵان داگەرو راستگۆ نەبونایە دینەکە بە خێچوخواری بە ئێمە دەگەیشت، ئەگەر زاناکان نەبوونایە ئەو لە ئیسلام تێنەدەگیشت هەروەك چۆن مامۆستاکان لەسەرەتاوە فێرمان دەکەن.. وەهەروەها ..