باسێیکە لە سەر فیکری سیاسی
24/4/2013 - سلێمانی
پێشەکی
باسێكە له جه‌وهه‌ری ئیسلام وه‌ك تێگه‌یشتن لە ئیسلام و سه‌رهه‌ڵدانی
ئیسلام, پاشان دروستبونی و تێپه‌ڕاندن و گه‌وره‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌و
جوگرافیا و زمان و قه‌وانینانه‌ی كه تێپه‌ڕاندووه, ئەم باسە
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پرسیاره مه‌عریفی و رۆشنبیریی و
كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه كه له ناخی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌دا دروست ده‌بێت,
نه‌وه‌ك ئیسلام بۆ خۆی پرسیارێك بێت .
ئێمه‌ی ئیسلامی, ئه‌وه‌ی كه دیدێکی ئیسلامیمان هه‌یه, بەتایبەت ئەوانەمان
کە ئوصوڵیانە تێروانینمان هه‌یه.. له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ترا كه وەكو
ئێمه بیر ناكه‌نه‌وه, پێویسته بمانناسن وه وه‌سفو پێناسه‌كه‌ش له
خۆمانه‌وه وه‌ربگرن, واته له جێگایه‌كه‌وه نه‌یهێنن كه دیدیو بۆچونی
ئێمه نیه. كێشه‌ی ئێمه بۆ خۆمان كه نه‌ماتوانیوه خۆمان به خه‌ڵك
بناسێنین, ئه‌وه‌یه كه نه‌ماتوانیوه پێناسه‌ی بنەڕەتی خۆمان چۆنه بۆ
نه‌یاره‌كانمان یان بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت نه‌یارمان بن یان بۆ
ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ململانێمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن یان بۆ ئه‌وانه‌ش كه
ده‌یانه‌وێت دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن وه‌كو خۆیان نامانناسن...
کەواتە ئەمە ده‌ستپێكێك بێت بۆ هه‌موومان كه بتوانین به یه‌كه‌وه له
بازنه‌یه‌كی نشتیمانیدا كۆ ببینه‌وه‌و دیدی خۆمان بۆ یه‌كتری ده‌ربخه‌ین,
بە بۆچۆنی من ئه‌مه جوانترین و به‌هێزترین روقیایی و شارستانیه و ژیاره
كه ئێمه بتوانین خۆمان ته‌رحی یه‌كتری بكه‌ین و ئه‌و خه‌ڵكه‌ش بمانناسێت,
خه‌ڵێك وا هه‌ست ئه‌كه‌ن كه هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌یان .. ئیسلامیه‌كان شاخ و
گوێیان هه‌یه قژ بژنو ئیرهابین و توانای قسه‌كردن و توانای رووبه‌روو
بوونه‌وه‌و ره‌نگه‌كان وه‌كو خۆی نابینن, به‌ڵام له راستیدا وا نیه,
ئێمه‌ش حه‌زمان هه‌یه, ئاره‌زوومان هه‌یه, ڕه‌نگه‌كان وه‌كو ئێوه
ده‌بینین, واته وه‌كو نه‌یارانی ئیسلامی ئه‌یبینین وه بۆچونمان بۆ ژیان و
بۆ گه‌ردوون و بۆ ژیار و بۆ هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیان تەرحو تەعقیبی
تایبەتی خۆمان هەیە , وه‌كو بۆچونی ئێوه نیە کە عەلمانین، به‌ڵام به دیدی
خۆمان ده‌یبینین به‌ڵام له‌و گۆشە نیگایە كه ئێمه تیایه په‌روه‌رده
كراوین, ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه باس و خواست و ناوی
بابه‌ته‌كه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ناو باس..
پێش هه‌موو شتێك بونیه‌تی مرۆڤ وا هه‌ڵكه‌وتووه كه كائینێكی
موته‌ده‌ینه, حه‌زی به دینداری هه‌یه, مه‌رج نیه ئه‌و دینه‌ی كه من
هه‌مه و دەیپەرستم, وه‌كو ئه‌و دیدەی كه من بۆ خوا هه‌مه, كه‌سێكی
دیكه‌ش ئه‌و دیدەی هه‌بێت بۆ خوا, به‌ڵام به سروشتی مرۆڤ له
ئنترۆپۆلۆجیایه باس له‌وه ده‌كات كه مرۆڤ كائینێك موته‌ده‌ینه, حه‌زی
به دینداری هه‌یه ، هەرچەندە فه‌یله‌سووفه مولحیده‌كان یان زانا
مولحیده‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌راست و دوای ناوه‌راست و دوای شه‌ڕی شۆرشی
فه‌ره‌نساش ئەوەیان رەد دەکردەوە، بەهۆکاری ئەوە بوو کە دژی کلێسا بەرنگار
بووبونەوە, بەڵام وەك زانست رەدیان نەکردۆتەوە ئەوەتا زانایەکی وەك کارل
مارکس ده‌ڵێت: دین تریاكی گه‌لانه, زۆرێك له ئیسلامیه‌كان بۆچوونیان
وایه كه ئه‌م قسه‌یه نه‌شیاوه بكرێته‌وه به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵگای
ئیسلامی وه زۆرێكیش له عه‌لمانیه‌كان دیدیان وایه كه ئه‌م قسه‌یه
قسه‌یه‌كی جوانه و شكه‌ستێكی باشه روو‌و ئیسلامیەکان وەك ئیدۆلۆژیا
دینیانهەڵگرتوە, به‌ڵام من ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ئه‌بینم, زۆر باشه بۆ
ئێمه‌ی ئیسلامی سوود له‌م قسه‌یه‌ی ماركس وه‌ربگرینه‌وه و ڕێك بۆ ئه‌و
براده‌رانه‌ش كه مولحیدن و دیدیان وایه دین تریاكی گه‌لانه, له قازانجی
خۆیانا رێك پێچه‌وانه ئه‌بێته‌وه, چونكه لەڕاستیدادین تریاكی گه‌لانه,
ماركس ئه‌م قسه‌ی زۆر به‌راستی كردووه, كه‌س ناتوانێ واز له دینداری
بهێنێت, مه‌به‌ست له ئیسلامیه‌تی نیه, مه‌به‌ست له مه‌سیحیه‌ت بوون
نیه, به‌ڵام مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه وه‌كو ڤۆڵته‌یریش ده‌یڵێته‌وه,
ئه‌گه‌ر خوا نه‌بێ له لای خه‌ڵكی پێویست خوای بۆ دروست بكه‌ین, كه‌واته
له سه‌ره‌تاوه بونیادی مرۆڤ دیندارانە هەڵکەوتوە, كه مرۆڤ پێویستی به
كۆمه‌ڵێ شتی رۆحانی هه‌یه, به ده‌ست من نیه, به‌ده‌ست ئێوه نیه
هه‌روه‌كو عەلی عیزەت بیگۆڤیج, له كتێبه ناوازه‌كه‌یا كه باس
شارستانیەتی رۆژئاوا ورۆژهەڵات ئه‌كاته‌وه, دیدی مادییه‌ت و ئه‌و مادییه
به‌حته‌ی كه جه‌ده‌لییه‌تی ماركسیزم باسی لێوه ده‌كات وه دیدێکی ئیمانی
باس دەکات.. نه‌ك میسالییه‌ت به‌ڵكو به دیدیکی ئاینی ئیسلام و ئیمانی و
رۆحی كه هاتووه‌ته خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ران به گشتی و بۆ پێغه‌مبه‌ری
ئازیزیشمان به گشتی ( محمد ) ( صلی الله علیه و سلم )..
ئێمه‌ش هه‌روه‌كو عه‌لمانیه‌كان یاخود بیر‌و بۆچونەکانی تر لە ئاین و
ئه‌وانیتر بەگشتی, هه‌ست وعه‌قڵمان به‌وه‌ده‌شكێت كه بزانین فه‌لسه‌فه
چییه, فیكر چییه, جیهنبینمان چییه, كه ململانێكان چییه, به‌لام پرسیار
ئه‌وه‌یه پێویسته بپرسن بۆ له ناو ئه‌و هه‌موو دینه, ئێمه ئه‌وه‌نده
سه‌رسام بووینه‌ته‌وه به ئیسلام‌و بۆ چی خه‌ڵكانێكی تر ناپرسن, دینێك كه
له جێگایه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه هیچ حه‌زاره‌تێكی تیا نه‌بووه و
دواكه‌وتوو, جاهیل نه فه‌یله‌سوفی تیا هه‌ڵكه‌وتووه نه شتێكی ئیداری و
حكومیان هه‌بووه, هیچ شتێكیان نه‌بووه هیچ شتێك, ساڵانی خوایان ناو ناوه
به جه‌هاله‌ت, ئه‌مه جێگای سه‌رسامییه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موومان
شوێنكه‌وتووی ئه‌م دینه‌ی (محمد)ین, پرسیارێكی جه‌وهه‌رییەکە ئەوەیە بۆ
ئیسلامان هەڵبژاردوە؟
خه‌ڵكێكیش له‌وانه دڵ و ده‌روونی خۆیانا ئه‌و پرسیاره له ئێمه
بكه‌نه‌وه, بۆ چی له جێگایه‌ك له بیابانێك و له جێگایه‌كی ووشكانی بێ
شارستانیەت, بێ دیدێکی سه‌ربازی , بێ دیدێکی بیردۆزی به‌ڕێوه‌بردنی
حوكمڕانی, له ناو ئه‌م جێگایه‌وه دینێك دێت ئێمه ئه‌وه‌ندە
خۆشه‌ویستیمان و گیان فیدائیمان بۆ ئه‌م دینه دروست ده‌بێت, ئه‌مه
سه‌ره‌تای ده‌سپێكی باسه بۆ ناو باسه‌كه..
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان پێ بڵێم كه ئیسلام بۆ خۆی خاڵیە و
دووره له فیكری مرۆڤایەتی, فیكری به‌شه‌ریەت هیچ بەشدار نەبووە لە
دارشتنی ئەم ئە ئیسلامە, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له‌و جێگایه‌وه هاتووه,
چونكه ئیسلام, ئه‌كرا خه‌ڵكێك بپرسێت باشه بۆ له یۆنانه‌وه نه‌هات؟
ئه‌گه‌ر له یۆنانه‌وه بهاتایه هه‌موتان ئه‌تان ووت (محمد- علیە السلام
), ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م دینه‌ی هێناوه شتێكی تازه‌ی نه‌خستووه‌ته
به‌رده‌ستی خه‌ڵكی, چونكه پێش (محمد) له یۆنانا, ئه‌ره‌ستۆ, ئه‌فلاتۆن,
سوقرات, فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیك وه ده‌یان فه‌یله‌سووفی ناوازه‌و خه‌ڵكی به
توانا‌و مێژوو نوسی گه‌وره‌ی تیا هه‌ڵكه‌وتووه وه‌كو هیرۆدۆت ..دەگوترا
دیسان محمدیش شتێكی گه‌وره‌ی نه‌هێناوه, لەو جێگایە هەموو جۆرە
فه‌یله‌سووفی تیا هه‌ڵكه‌وتووه..
ئه‌گه‌ر بهاتایه پێغه‌مبه‌ری نازدار له وڵاتێكی وه‌كو فه‌له‌ستینه‌وه
بهاته‌یه, هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه عه‌قڵانین, واته ژیانیان له‌سه‌ر عه‌قڵ
داده‌مه‌زرێنن, ئه‌یانووت هیچ ئه‌رزشێكی نیه، چونكه خاكی پێغه‌مبه‌رانه
به سه‌دان پێغه‌مبه‌ری تیا هه‌ڵكه‌وتووه, وه‌كو مو‌سا, عیسا, سلێمان,
داوودو وه‌كو دانیاڵ, دەوترا ئەوە بەخاکی پێغه‌مبه‌ران ناسراوه, كه‌واته
بۆیه محمد(صلی اللە علیەوسلم) یش له‌وێوه نه‌هات, جێگه‌ی سه‌رسامی ئێمه
نه ئه‌بوو ئه‌گه‌ر له‌وێشه‌وه بهاتایه.
ئه‌گه‌ر له فارس و له وڵاتی خه‌وارزمه‌وه یان له ئیمپراتۆرییه‌تی
توباوه بهاتایه, ئه‌مانگووت شتێكی گرنگ نیه چونكه پێشتر ده‌یان
فه‌یله‌سووفی وه‌كو زه‌رده‌شت و یه‌زگو‌ردو و ئه‌نۆشیروان و ئه‌و
كه‌سانه‌ی تر كه خاوه‌نی توانا و سیستەم و ده‌سه‌ڵات و هێز و فیكر بوون
له‌و زه‌مینه‌یه‌شدا بوونیان هەبووە, شتێكی گه‌وره‌ی نه‌ئه‌هێنا.
ئه‌گه‌ر بهاتایه له صین و له ناوچه‌كانی تر بهاتایه ئه‌مانووت پێش
محمد کۆنفۆشیۆسو بوزا یش خاوه‌نی ئه‌فكار و بیردۆز و ده‌سه‌ڵات و سیستەم
بوون, به‌ڵام بۆیه ئێمه ئیسلام هه‌ڵئه‌بژێرین كه خاوه‌نی بیری
مرۆڤایەتی نیه دوورە له بیری مرۆڤ, له جێگایه‌كه‌وه هات هیچ
شارستانیەتێکی تیدا نەبوو. دوا كه‌وتووبوون كچی خۆیان زینده به چاڵ
ده‌كرد, له‌گه‌ڵ ئه‌م زینده به چاڵكردنه‌شدا, دار‌و به‌ردیان ده‌په‌رست,
شتێكی جوانتریان ده‌ستكه‌وتایه ئه‌یانپه‌رست..
لیره‌وه دینێك ده‌رئه‌چێت, بیرێك ده‌رئه‌چێت, ژیانێك ده‌رئه‌چێت,
كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌گۆڕێت كه هه‌رچی ژیاری گه‌وره‌ی دنیاش هه‌یه به فارس و
رۆمه‌وه كه فارس خاوه‌نی دوو ملیۆن سوپا و رۆمیش خاوه‌نی یه‌ك ملیۆن سوپا
بوون, ئه‌ینخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه
ئاواته‌خواز بوون ته‌نها به گه‌وره پیاوانیشه‌وه.. قوره‌یش بچنه دیوانی
كیسرا بووه‌ستن, به‌س له دووره‌وه چاویان به كیسرا بكه‌وێت, به‌ڵام هەر
ئه‌مانن عه‌رشی كیسرا ده‌جووڵێنن..
ئه‌مه پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه‌یه كه ئه‌م شارستانیەتە چۆن دروست بوو؟
ئه‌م ئاینی ئیسلامە نهێنییه‌كی تیایه ئێمه پێویسته بیدۆزینه‌وه,
نهێنییه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه خاڵی یه له فیكری به‌شه‌رییه‌ت.
به‌شه‌رییه‌ت ده‌ستی تیدا نه‌بووه تا دایمه‌زرێنێت, پاكە له فیكری
مرۆڤایەتی وه‌كو پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه و سلم ) ده‌فه‌رموێت :
(تركتكم على البيضاء ليلها كنهارها لا يزيغ عنها بعدي الا هالك) واته,
له‌سه‌ر چه‌رچه‌فێكی سپی و پاك و بێگه‌رد ئه‌م دینه‌م به‌جێهێشتووه بۆتان,
شه‌وه‌زه‌نگی وه‌كو رۆژ دره‌خشانه. ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌سپێكی زه‌مینه‌ی
دینه‌كه‌یه كه دێت بونیادی تاكی له‌سه‌ر ده‌كات, هیوادارم روون بێت
ئه‌مه ئه‌ساسییاتی ئه‌م ئیسلامه‌یه له جێگایه‌كه‌وه هاتووه كه عه‌قڵی
به‌شه‌رییه‌ت تیایا زاده نه‌بووه, هیچ كه‌شێك تیایا نه‌یتوانیوه بڵی من
ده‌ستم تیایا هه‌یه. هه‌موو بیردۆزه‌كانی دونیا, هه‌موو فەلسەفەکانی
دونیا خه‌ڵكانێكی تر ده‌ستیان تیا هه‌بووه, به‌شدارییان كرددوه له
فه‌لسه‌فه‌یا له فیكریا, له دامه‌زراندنی سیستەمیا, به‌ڵام ئیسلام كه
دێت هیچكه‌س ده‌ستی تیا نه‌بووه كه‌سیش ناتوانێت بڵێت من به‌شداربووم
تیایا, ئه‌مه زه‌مینه‌كه‌یه‌تی كه ساز ده‌كرێت.
پەروەردەی تاك..
له ناو زه‌مینه‌ی دینی یا تاك په‌روه‌رده ده‌كرێت, تاكێك كه خاوەنی هیچ
ژیارێك نیه, گۆڕانكارییه‌كی بنەڕەتی به‌سه‌ردا دێت. ئه‌م گۆڕانكارییه
ڕادیکاڵانە له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هاتنی ئیسلامه‌وه كه محمد ( صلی اللە
علیەو سلم) كه‌له‌سه‌ر ته‌پی سه‌فا ده‌وه‌ستێت, ڕایدەگەیەنێت و بانگه‌شه
بۆ دینه‌كه‌ی خۆی ده‌كات, ئه‌یه‌وێت سەرەتا وەك راگەیاندکاریك خۆی به
خه‌ڵكی بناسێنێت, كۆڕ و سمینار بۆ دیدە ئیسلامیه‌كه ده‌گرێت و بۆ ئه‌و
وه‌حی یه‌ی كه دێته خواره‌وه, خۆی به خه‌ڵكی ده‌ناسێنێت و پێیان
ده‌ڵێت, ئه‌وه ئێمه هاتووین به دیدو بۆچونێکی نوێوە, كه هه‌م
مادییه‌تیش رێك ده‌خه‌ین و هه‌م قیامه‌تیش رێك ده‌خه‌ین, ئه‌مه بنەمایی
دینه‌كه‌یه, واته دید وبۆچونێکی هیمانیتیزم و له نێوانی مادده و وه‌حی
یا, له نێوانی مادده و ئیمانا رێك ده‌خات و هاوسه‌نگی ده‌داتێ و
ده‌یپارێزێت.
كه رێنسانس كرا لە ئەوروپادا, كاردانه‌وه بوو له دژی كڵێسا, له دژی
به‌گزاده, له دژی پاپا و بیردۆزه‌كانیان. چونكه ئه‌وان بۆ خۆیان
مۆنۆمپۆڵی هه‌موو دام و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی ئه‌وروپایان كردبوو, بۆیه
فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی تیا به‌رهه‌م هات. بۆیه خه‌ڵكانێك دروست
بوون كه هه‌ر دینیان ره‌تكرده‌وه بڕوایان بە هیچ دینێك نەبوو, چونكه
كاردانه‌وه بوو به‌رامبه‌ر به ئه‌وانی دیكه. به‌ڵام كاتێك كه ئیسلام
دێت هاوسه‌نگییه‌ك ده‌پارێزێت له نێوانی رۆح و جه‌سته‌دا, له نێوانی
عه‌قڵ و ده‌ق, له نێوانی دیدی ئیمانی و دامه‌زراندنی ژیار و شارستانیەت.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجیش بده‌ن هه‌مو جارێك گه‌لانی دنیا له ئه‌مریكا له
ئه‌وروپا له رووسیا له هه‌موو شارستانیەتیەکانی ترگرنگیان داوەتەوە بە
رۆڵی ئاین، نمونە ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت ته‌نانه‌ت له شه‌ڕی نازی
هیتله‌ری و مۆسۆلۆنی و ستالین دا, شوورییه‌كان كه ئیدیعای نه‌بوونی خوایان
ده‌كرد, بانگەشەیان مولحیدیان ده‌كرد ناچار له شه‌ڕه‌كه گرنگیان داوه
به مزگه‌وت وکڵێسکان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ ئه‌و رۆحه موته‌ده‌ینه
زیندوو بكه‌نه‌وه لە ناو سوپا‌و خەڵکیندا!..
كه‌واته بینای فیكری مرۆڤ, بینای دیدو جیهانبینی مرۆڤ كه پێغه‌مبه‌ری
خوا كردی(صلی اللە علیە وسلم), یه‌كه‌م کاری مرۆڤی په‌روه‌رده كرد
له‌سه‌ر شارستانیەت. ژیارەکەش بە دیدو بۆچونی من راپه‌رینی بێ ووێنەی
پێ‌کرد لە هەموو جیهاندا پێغه‌مبه‌ری نازدار(صلی اللە علیە وسلم), له‌سه‌ر
سێ چه‌مكی دایمەزراند.. ئه‌كرێ ئێمه بۆ خۆمان ببێته جێگه‌ی قسه‌و باسمان و
لێووردبونەوە لەسەری..
ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیەو سلم) له مه‌دینه كردی
شارستانیەت نەبوو بەڵکو دامەزراندنی حکومەت بوو, كه باسی شارستانیەت
ده‌كه‌م مانای ئه‌وه نیه كه شارستانیەت له مه‌دینه دامه‌زرابێت! ..
چونكه چه‌مكی شارستانیەت له‌گه‌ڵ چه‌مكی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ
چه‌مكی حكومه‌تدا سێ چه‌مكی جیاوازن وه شیکاری بۆ هه‌ر سێكیشیان ده‌كه‌م,
چونكه دامه‌زراندنی شارستانیەت له ده‌ستپێكی هاتنی وه‌حی یه‌وه بوو له
بانگه‌وازی خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوا خاتوو خه‌دیجه دەستی پێ‌کرد.
هامتونتون یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه باس له پێداكێشانی شارستانیەت ده‌كات,
پێیوایه تاكه ژیارێك ململانیەی بەرداوم بێت ئیسلامە, هەچەندە ئه‌و باس
له 7 شارستانیەت ده‌كات كه ئێستا له دنیا وجوودیان هه‌یه , به‌ڵام
گه‌وره‌ترینیان كه رۆژئاوایه, ئه‌ویتریشیان ئیسلامه كه به‌رامبه‌ر به
یه‌كتری وه‌ستاونه‌ته‌وه و ململانێكه هه‌یه, هه‌رچه‌نده فۆكۆیاما ووتی
كه ئه‌مه كۆتایی مێژووه و ئیتر شارستانیەت نه‌ماوه و دوای دیموکراسی
نایه‌ته پێشه‌وه, به‌ڵام بۆ خۆی په‌شیمان بوویه‌وه لێی لە دوای ١١
سپتەمبەرەوە.
به‌ڵام ئیسلام به هێزو توانا خۆی ئێستاش ململانێی گه‌وره له‌گه‌ڵ رۆژ
ئاوادا ده‌كات.. ئه‌م مانه‌وه‌ی ئیسلامه, ئه‌م هێزو توانایە شاخی بەرزی
ئەم ئیسلامه‌یە كه به‌و شێوه‌یه‌ی له به‌رامبه‌رژیارەکانی تردا
ماوه‌ته‌وه کە دووانیان لە ناو هەموو ئاینەکان بە هێزترە خەڵکی
شوێنکەوتیان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت ئیسلام و هیندۆس , ئیسلام له
به‌رامبه‌ر ته‌كنه‌لوجیاكانی و پێشکەوتن بوونی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا
ده‌سه‌پێنێت له به‌رامبه‌ر گڵۆبالیزه‌یشنەشەوە, له به‌رامبه‌ر مۆدیرنه و
پۆست مۆدیرنه, چی یه وایكردووه كه بمێنێته‌وه و به‌و شێوه‌یه له
ململانێكه به‌رده‌وام بێت, به بۆچونی من سێ شته : یه‌كه‌میان
پێغه‌مبه‌ری نازدار (صلی اللە علیە وسلم) له ده‌ستپێكی دامەزراندنی
شارستانیەتی نێوانی خوا و مرۆڤی ڕێك رێكخست.
یەکەم: نێوانی خوا و مرۆڤی ڕیكخست..
ئاماژەم پێدامرۆڤ بە سروشتی خۆی بونەوەرێکی دیندارە وحەزی بە دینداری
هەیە، کاتێکێش خوای گەورە مرۆڤی دروست کردوە هەروا بەڕەڵایی نەکردوە لەسەر
زەویدا، بەڵکو فێری کردوەو، بە گوێرەی قۆناغەکانی ژیان ئەم پێشکەوتنەی
بەخۆیەوە دیوە، هەرچەندە لە هەر قۆناغێکدا کە پێویست بووبێت ئاراستەی کردوە
تا کۆتایی ئاراستەی خۆی ناردوە بۆ مرۆڤایەتی کە قورئانە لە رێگای
پێغەمبەرەکەیەوە(صلی اللە علیە وسلم) ، چونکە پێکهاتەی هەموو سیستەمەکان
لەسەر ئەم بنەمایە نەبێت تۆشی ئاستنگ دەبێت مۆنۆپڵ دروست دەکات و ووزەو
تواناکان بەکار دێنێتەوە بۆ خزمەتی کەمینە.. وەك سەرمایەداری و دیکتاتۆری و
پادشای و دیموکراسی وئۆلۆگراشی و مۆبۆکراتی کە هەموو لەخزمەتی کەمینەدان
زۆرینە دەبوخزێنن.
ئەم خواناسیە لە ڕابونی گۆمەڵگادا لەسەر هەموو سیستەمەکان کار دەکات وەك (ئابوری، سیاسی، خێزان، پەروەدە، کلتور، بۆنەکان، ..هتد).
خاڵی جه‌وهه‌رییهلێرەوە سەرچاوە دەگرێت سه‌یری مه‌ككه بكه‌ن, په‌روه‌رده‌ی
مه‌ككه له ماڵی ئه‌رقه‌می كوڕی ئه‌رقه‌مه‌وه له ڕیکخستنە نهێنیەکانەوە
پێغه‌مبه‌ری نازداره‌وه ده‌ستپێكرد و په‌روه‌رده‌ی كردنی تاك و
بونیادنانی تاكه‌وه لەوەێوە سەرچاوەی گرت, كه ویستی نێوانی خوا و خه‌ڵك
رێكبخات, بۆ ئه‌وه‌ی جارێ كێشه‌ی ئیمانی وه هه‌روه‌ها كێشه‌ی ماددی له
نێوانی خه‌ڵكدا نه‌مێنێت هەر لەو جێگایەوە دوای خوا ناسی نێوانی مرۆڤ
ومرۆڤی ڕێكخست.
دووەم: رێکخستنی نێوان مرۆڤ و مرۆڤ
خوای گەورە لەسەر سروشتێك مرۆڤی دروست کردوە کە حەزی بەتێكڵاوی و ناسین
هەیە لەگەڵ مرۆڤی دەوروبەریدا، جا ئەم مرۆڤە لەگەڵ دایکی و باوکی و
خێزانەکەی و، پاشان گەورەتر دەبێت بۆ کۆمەڵگاو پێکهاتەی ووڵاتەکەی و،
بازنەکە فراوانتر دەبێت بۆ دراوسێی ووڵات و، ئینجا بۆمرۆڤەکان لە جیهاندا
بە گشتی، ئەم ڕێزی مرۆڤەو "هیومانتیزمە" لەسەر ئەوبنەما ئایدۆلۆژیە
ئیسلامیە پێكدێت کە حەزی بە خۆشەوستی مرۆڤە و حەز بە ناسینیان دەکات، نەك
وەك نوسەری کۆشکی سپی ئەمریکی و بیرمەندە بەناوبانەگەکانیان.. وەك
"کرستۆڤەر هوڤان" دەڵێت با ئەوانەی لە خوارو هیڵی ناوەندی زەوین بیان
کوژین بۆ ئەوەی بیرۆکەکەی "فۆکۆیاما" بێنێتە دی کە دەڵێت کۆتایی مێژوەو..
هانتنتۆنگیش پێوایە شارستانیەتەکان بەیەکدادەکێشن.. ئێمەی ئیسلامیش دەڵێن
با تەعاروف بکەین و مرۆڤەکان هەموو بەرێزن، پێویستە کەرەمەتیان بپارێزرێت.
خاڵی جەوهەری لێرەدا کە دەڵێین مرۆڤ و مرۆڤی رێكخست.. هه‌موو جارێك
ئه‌مه‌وێت ئه‌م دیدە به گوازمەوە بۆ خوێنەر, یان ئەو خه‌ڵكانه‌ی كه گوێی
ده‌گرن لە قسەو باسمان.دیدی کرستۆڤەر هوڤانە کە ئاماژەم پێداوه بووتە
بیردۆز لە رۆژئاوادا- رۆژئاوا پێوایە:- ده‌بێ دوژمن بۆ خۆیان دروست بكه‌ن
تاكو سه‌ربكه‌ون پیشکەوتنی ژیار وەدەست بێنن, تاكو بتوانن ململانێی بەرنەوە
ئەو سێکەسە , فرانسیسۆ فۆكۆیاما, هامتونتون, كریستۆ هوڤان هه‌ر سێكیان, سێ
رۆژنامه‌نووس و بیرمه‌ندن كه بۆ گۆڤاری كۆشكی سپی یان واشنتۆن ده‌نووسن,
بۆ ئه‌وه‌ی دیدو هزری خۆیان بۆ بگوازنه‌وه, بۆ سیاسییه‌كان و بۆ
سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و ووڵاتە, ئه‌ویش كه پێیوایه كه ژیان و ژیاری
رۆژئاوایی یەکەم دوای ئەوان هیچ بوونی نیە هەموو دەبێت دەستە نەخواری
ئەوانبین, ئیتر ئه‌بێ ئەوان له ململانێیه‌كی گه‌وره‌یا بژین بۆ ئەوەی
سەرکەون , ئیتر ئه‌بێت دوژمنێكیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای خۆیان
به‌رز بكه‌نه‌وه وه ته‌نانه‌ت كریستۆ هۆڤان پێشی وایه كه له
كتێبه‌كه‌یدا به ناوونیشانی" الحضارة روما وبرابر الجدد"نوسیویه‌تی:
یه‌كه‌مجار له چه‌ند كۆڕێكدا ووتی, دوایی وه‌رگێرا بۆ سه‌ر زمانی فەرەنسی
و ئێستا كراوه به فارسیش و عه‌ره‌بیش. له‌و كتێبه‌دا ده‌ڵێی پێویسته
ئه‌وی له خوار هێڵی ئیستوایی وه‌یه.. ئێمه له ناویان به‌رین بۆ ئه‌وه‌ی
ژیاری خۆمان سه‌ر ده‌ربێنێت.
به‌ڵام كاتێك كه حه‌زاره‌تی ئیسلام هات, به ته‌عاروف به خۆشه‌ویستی
نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان دەست پێدەکات" جَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِڵ
لِتَعَارَفُوا" بوو, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی نێر و مێ یا كه ده‌فه‌رموێت:
إِنَّا خَڵقْنَاكُمْ مِنْ ذكَرٍ وَأُنْثی‌ٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا
وَقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا , واته, شارستانیەتی له نێوانی مرۆڤ و مرۆڤدا
رێكخست ئیسلام, باوك و كوڕ, دایك و كچ, خێزان, گه‌وره‌تر بۆ دراوسێ,
گه‌وره‌تر بۆ شارێك, گه‌وره‌تر بۆ وڵاتێك, گه‌وره‌تر بۆ خه‌ڵكانێكی تر,
له‌سه‌ر ئه‌ساسی خۆشه‌ویستی و موحه‌به‌ت و پێكه‌وه ژیان بونیات ناوە, كه
ئێوه‌ی ده‌زانن سه‌رده‌می ده‌سپێكی ئه‌م ژیارە كه ده‌ستی پێكردووه-
زانست و هه‌رچی ئه‌فكاری ئێستای رۆژئاواشه وه‌كو فه‌له‌سه‌فه‌كانی
ئه‌ره‌ستۆ وفه‌له‌سه‌فه‌كانی ئه‌فلاتۆن, وه‌كو فه‌له‌سه‌فه‌ی سوقرات,
هه‌موو ئه‌مانه لە لایەن شارستانیەتی ئیسلامەوە پێشکەش بەوان کراوتەوە, خۆ
ئەو‌روپا هیچی پێی نه‌زانیوه..
پێش رێنسانس, ئه‌وانیش ساڵانی خۆیان به جاهلی ناو ناوه, بۆ چی سه‌ر له
نوێ ئه‌م هه‌موو ژیارەی خۆیان زیندوو بوویه‌وه, ئه‌مه‌ش هه‌ر له رێگه‌ی
شارسانیەتی ئیسلامیه‌وه بوو, له رێگای ناسین رێكخستنی نێوان مرۆڤ و
مرۆڤه‌وه بوو. پیاوێكی وه‌كو "دانتی" سه‌رسام ده‌بێته‌وه به "ئه‌بو
ئه‌علای معڕی"و پیاوێكی وه‌كو "مارتن لۆسه‌ر" كه ئه‌و گۆڕانكارییه
پرۆستانته‌ی له رۆژئاوا دروست كرد سه‌رسام ده‌بێته‌وه به "ئیبنۆ رۆشد",
كه ئه‌مانه بۆ خۆیان وه‌ك ده‌یان شتی تری له‌و شێوه‌یه كه له‌به‌ر
ده‌ستدایه, بۆ نموونه, له ویكی پیدیایا هەموو ئەمانە باس کراوتەوە, هه‌ر
یه‌كێك له‌و زانایانه‌ی رینسانس بۆ خۆیان به كه‌سێكی دیكه‌ی ئیسلامی
سه‌رسام بوونه‌ته‌وه, به ئاشكراش باسیان لێوه ده‌كه‌ن و نایشارنه‌وه.
كه واته نێوانی مرۆڤ و مرۆڤ كه ڕێك ئه‌كه‌وێت لەسەربنەمای پێکەوە ژیانە
ئیسلام وا شارستانیەتی دامەزراندوە. ئه‌مه‌ش یه‌كێك له کارە گرنگەکانی
بونیادی شارستانیەتی ئیسلامی کە لە مه‌ككه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا ئەو کاتەی
ئەم نوسینەم لەبەردەستایە ژیار‌و شارستانیەتی ئیسلامی بەردەومەو
بەردەوامیش دەبێت،هۆکاری بەردەوام بوونەکشی نێوانی مرۆڤ و ژینگەیە کە
سەروەرمان ئەویشی ڕێکخستوە.
سێیەم: ڕێکخستنی نێوانی ژینگەو مرۆڤ..
خوای گەورە مرۆڤی بە بونەوەرێکی ژیر دروست کردوە لەسەرەتاوە ئادەمی فێری
زانستەکانی کردوە، بەم هۆکارە بوو کە بەرێزترین دروستکراوی خوای گەورە
دەرچوەو هەموو فریشتەکان رێزیان لێناوە لە ئادەم، چونکە لەوان زاناتر بوو
بەو زانستەی کە خوای گەورە فێری کرد‌و سەر زەوەی پێ ئاوەدان کردۆتەوە،
زانستیش ئاوەدانی دەخاتە ناو کۆمەڵگاکان و بەهێزیان دەکات لە رووی سەربازی
وئابوری و سیاسی هەموو سیستمە کۆمەڵایەتیەکان، هەر لەبەر ئەوەیە کە یەکەم
ووشەی کۆتایی ئاراستەی خوای گەورە بۆ سەر زەوەی بە هۆکاری زانست دەست
پێدەکات کە بخوێنەیە، ئەم خوێندنە دەبێتە هۆکاری ڕابونی کۆمەڵگا.
شارستانیەتی هەر لەدەوەری ئەم سێ چەمکەدا دەخولێتەوە بۆ ڕابونی کۆمەڵگای و
شارستانیەتی ئیسلامی، ئەوە ئاوات و ئامانجی ئێمەیە لەم ڕێگای ئیسلامەدا
بەدەستی بینینەوە بۆ ووڵاتی خۆمان بە خواناسی و هاوکاری یەکتری و بەرەو
پێشکەوتن.
بونیادی شارستانیەتەکە بریتیه له نێوانی مرۆڤ و ژینگه, مرۆڤ و
مادییه‌ت, مرۆڤ و پێشكه‌وتن. كلیلی ده‌رگای كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئیسلامه له
ناو ئه‌و هه‌موو ئه‌حكامه زۆرەکەیدا له ناو ئه‌و هه‌موو یاسا گه‌وره‌یه‌ی
كه له ئیسلامدا هه‌یهله ئابوری, له به‌خشینی سەروەت و سامان, فه‌رمان
كردن به چاكه و رێگری كردن له خراپه, له رۆژوو له حه‌ج, له هه‌موو
ئه‌حكامێكی فه‌قهی, له هه‌موو ئه‌حكامێكی سیاسی, له هه‌موو ئه‌حكامێكی
ته‌جویدی, له هه‌موو ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی تر كه هه‌بووه, كلیلی كردنه‌وه‌ی
ده‌رگای ئه‌م ئیسلامه‌یه كه ئه‌ویش اقرا.
بۆ ئه‌وه‌ی هانی خه‌ڵكی ناو ژیارەکەی وهانی خه‌ڵكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی
بدات بەگشتی, بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتن بكه‌ن, خزمه‌ت به مرۆڤایەتی بكه‌ن, پێش
بكه‌ون, چونكه پێشكه‌وتن زادده‌ی به‌رهه‌می هیچ فیكر و فه‌لسه‌فه‌و
وڵاتێك نیه, زادده‌ی به‌رهه‌می مرۆڤە بۆ خزمەتگوزاریو سەرڤیسە. بۆیه
ئه‌یه‌وێت ئه‌وه‌شمان پێ بناسێنێت كه كاتێك ئه‌بوبه‌كری رازی, ده‌رزی
ئه‌دۆزیته‌وه, ئێستاش كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌رزی به‌كار ده‌هێنێته‌وه له
رێگای پێسته‌وه ده‌رمان ده‌كاته ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ هەر ئه‌بوبه‌كری رازی
دۆزیویه‌تیه‌وه. كاتیك كه زانستی جه‌برو زانسته‌كانی تر كه
دائه‌مه‌زرێت وه‌كو زانسته‌كانی میراس بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به خه‌ڵكی
بكاته‌وه, له ساڵی 1920 وڵاتێكی وه‌كو نه‌رویج و فه‌رەنسه و هۆڵه‌ندا
كه سێ وڵاتن گه‌وره‌ن له مه‌ده‌نیه‌تا, یاسای میراتی ئیسلامی
به‌كارده‌هێننه‌وه, ئێستاش له نه‌رویج دا یاسای میراتی ئیسلامی
به‌كاردێت راستە ناوی نەناوە یاسیای ئیسلامی بەڵام لەسەر ئوصوڵی ئیسلامیە.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یاسای میراتیه هیچی له هیچ ناچێت, ماڵێك له ماڵێكی
تر ناچێت, ناچار بوون زانستی جه‌بریشیان بۆ دامه‌زراند وه‌كو خوارزمی یان
جابری كوڕی حه‌یان دایمه‌زراند, بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م زانسته به پارێزراوی
بمێنێته‌وه, واته له هاندانی دروستكردنی شارستانیەت و ژیان له هه‌ر سێ
چه‌مكه‌كه, رێكخستنی نێوانی مرۆڤ و مرۆڤ , رێكخستنی مرۆڤ و ژینگه وه
هه‌ر وه‌ها ناسینی خوا, بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لاسه‌نگییه‌ك له نێوانی مرۆڤ دروست
نه‌بێت, یان ئیسلام ببێته كاڵای ژیانی, یان رۆمانسیه‌ت, ئه‌م شتانه‌ی
باسی لێوه بكرێته‌وه له سیاسه‌تی رۆمانسیا یان له ئه‌ده‌بیاتی
رۆمانسیا, كه مرۆڤی له‌سه‌ر بینا بكرێت, به‌ڵام ئیسلام كه هات ئه‌و
ژیارەی دامه‌زراند, ئه‌مه بینای شارستانیەتەکەیەتی‌سێ کوچکەکەیە..
خوا و مرۆڤ .
مرۆڤ و مرۆڤ.
مرۆڤ و ژینگە.
دەسەڵات و هێزی ئیسلام..
دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی : كاتێك كه زه‌مینه‌ی ئیسلامی دائه‌مه‌زرێت
وه شارستانیەتەکەی کە ئاماژەمان پێ‌کرد به‌و شێوه‌یه بینا ده‌كرێت, ئینجا
نۆبەی ئه‌وه‌یە كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بینا بكرێت, ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی به بۆچونی من له‌سه‌ر چوار خاڵ دامه‌زراوه.
خاڵی یه‌كه‌میان: بریتیه له دادوه‌ری: هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌ر ئه‌م
زەویەدابه رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاته‌وه, ئه‌گه‌ر دادگه‌ر نه‌بێت ناتوانێت
ده‌سه‌ڵاتی خۆی پیاده بكات.
زۆرێك بوون له فەرماندارەکانی دونیا له دیكتاتۆرییه‌ت له كۆن و تازه
ئه‌گه‌ر دادگه‌ر نه‌بوو بێت.. سه‌رنج بده‌ن پووشی نه‌ماوه و به ئاسمانا
چووه و هیچ شتێكی نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دادگه‌ر بوون
ئه‌ستێره‌یان دره‌وشاوه بووه له ئاسمانا.
ده‌وڵه‌تی ته‌تار و مه‌غۆل, چونكه ده‌وڵه‌تێكی خوێن رێژ و دیكتاتۆر بوون,
هه‌رگیز نابینی ئه‌مانه بۆ ماوه‌ی 50 تا 60 ساڵ شارستانیەتیان درێژی
كێشابێت. به‌ڵام سه‌یری رۆژئاوا بكه‌ن, چونكه له ناو خۆ‌یا دادپه‌روه‌ره
به‌و تێگەیشتن و و چه‌مكانه‌ی كه خۆیان ده‌یانە‌وێت, ده‌سه‌ڵاتدارێك و بێ
ده‌سه‌ڵاتێك له به‌رانبه‌ر یاسادا وه‌كو یه‌ك وان.. كاتێكش كه
پێغه‌مبه‌ری خوا ( علیه صلاه و سلام ) ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بۆ
خه‌ڵك دامه‌زرێنێت, پێیان ده‌ڵێت, ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ی خۆم دزی بكات ده‌ستی
ده‌بڕم..! ئه‌مه بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاته, خه‌ڵك متمانەی پێ ده‌كات,
ئه‌مانی هه‌یه،کەواتە یه‌كه‌م کاری سەروەرمان ئه‌وه‌یه كه دادگه‌ر بێت..
دووه‌م: ده‌سه‌ڵات و سیستم پێویستی به زانسته.. ئیسلام گرنگی زۆری
داوه‌و له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدابه‌زانست, چونكه ئه‌مرۆ هه‌ر وڵاتێك كه له‌م
دنیایه ئه‌یبینن كه گرنگی به زانست ده‌داته‌وه, قسه رۆیشتووه له
جیهاندا. پێم بڵێین ئه‌مریكا بۆ تا گه‌یشته لوتکە! لەبەر ئەوەی ئه‌مریكا
خاوەنی تەکنەلۆجیاو پێسکەوتنە, قسه رۆیشتووه له جیهاندا, له‌به‌ر
ته‌كنه‌لۆجیا و پێشكه‌وتنه‌كه‌یه‌تی. بۆ چی ئیسرائیل له ناو جه‌رگه‌ی
وڵاتی موسوڵماناندا بوونی هەیە ؟.. خاوه‌نی ملیۆنێك سوپا نیه و کەچی
تارادەیەك سه‌ركه‌وتووه, له‌به‌ر ئه‌وه ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی به هێزه
و كه‌س به‌ڕووی ناوه‌ستێته‌وه, كه‌واته بۆیه ئیسلامیش گرنگی پێداوه,
وه‌كو ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه له‌سه‌ری, گرنگی داوه به چی؟ به زانسته‌كه
وه كلیلی ده‌رگاكه‌ی كه اقرا بوو لە پێشوودا ئاماژەم پێداوە. به‌ڵام به
داخه‌وه ئێستا زۆرێك له شارستانیەتی ئێمه كه مه‌فتوون بووینه‌ته‌وه
به‌ژیاری رۆئاوایی, ئه‌وه‌ی خۆمانمان له بیرچووه‌ته‌وه, ئه‌وه‌ی ئێمه
كه ئه‌وان ئیسترادیان كردووه‌ته‌وه بۆ خۆیان, ئێمه چاوه‌رێین له‌وانی
وه‌ربگرینه‌وه, له كاتێكدا ئه‌وان له ئێمه‌یان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
ئێستاش شتێك نیه بڵێین نه‌مابێت, ماوه و وجوو دی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاته و
شارستانیەتکەهەیە ، بەلام خەڵکەکەی ئێمەیان خەو لێخستەوە خەبەری نابێتەوە.
خاڵی سێیەم: ڕەوشت : ئیسلام هات یەکەم کاری له‌سه‌ر ره‌وشت كرد,
ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری ر ( صلی اللە علیە وسلم ) قسه له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌كات وا ده‌زانێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ته‌نها بۆ ره‌وشت
جوانی هاتووه و ده‌فه‌رموێت: إنما بعثت لأتمم مكارم الأخلاق. من بۆ
ئه‌وه‌ی هاتووم كه ئه‌خلاقی جوان بڵاو بكه‌مه‌وه, رۆژئاوا ئێستاش كه
ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌سه‌پێنێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی
ره‌وشتی جوانن. له‌وانه‌یه به‌لاتانه‌وه سه‌یر بێت من ئه‌م قسه‌یه
ده‌كه‌مه‌وه. ره‌وشتی جوان به مانای لێخوڕینی سەیارەو یاسای ترافیك,
به‌مانای ئه‌ده‌ب و هه‌ڵسوكه‌وتیان له سیستەم و ئیداره‌یان, به‌مانای
پاراستنی ژینگه‌یان, به‌مانای خۆشه‌ویستی خۆیان بو وڵات و نشتیمانیان.
ئیسلامیش ئه‌مه‌ی فێری ئێمه كرد. پێغه‌مبه‌ری نازدار (صلی اللە علیە
وسلم) هات, بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ره‌وشت بین به‌رامبه‌ر به دراوسێ,
به‌رامبه‌ر به ئادابی كۆمه‌ڵایه‌تی, به‌رامبه‌ر به ئاكاری فه‌لسه‌فی
خۆمان, به‌رامبه‌ر به‌و ره‌وشته جوانه‌ی كه ئیسلام هێناویه‌تی ؛ە سولوك
لە قیەم لە تەسکیەی نەفس..تاد, له‌گه‌ڵ ئه‌وەی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه‌ش
كه هاتووه, بینای ژیاری ئیسلامیه‌كه‌ی كردووه بەڕەوشت, وه‌كو وتم
بریتیه له دادگه‌ری, بریتیه له زانست و بریتیه له ره‌وشت.
خاڵی چواره‌م: خواناسی تەنها ئیسلام خاوه‌نیه‌تی و كه‌مێك له
شارستانیەتەکان خاوه‌نیئەم چەمکەیانن, بۆ نموونه ئه‌مریكاش خاوه‌نیه‌تی
وه‌ك خواناسی, ئیسلام له‌سه‌ر خواناسی په‌روه‌رده بووه, ئه‌مریكاش بۆ خۆی
كۆمه‌ڵگایه‌كی دینداره, كۆمه‌ڵگایه‌كه قه‌ناعه‌تی به دین هه‌یه. زۆرێك
له وڵاتانی تر كه شارستانیەتو دەسەڵآتیان سەرکەوتوو بووە بە هۆکاری
خواناسیان بووە، لەسەر ئەو بنەمایە ژیاری خۆیان دامه‌زراندووه.. هیندستان
بوزییه‌كان. له وڵاتێكی وه‌كو چین له‌و هه‌موو ژیارە و پێشكه‌وتنه,
مانگایه‌ك ده‌په‌رستن. ئیسلام كه ده‌سه‌ڵاتی خۆی دائه‌مه‌زرێنێت, له‌سه‌ر
بنه‌مای خۆشه‌ویستی بۆ خوا دایئه‌مه‌زرێنێت. هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامی, له
ئه‌ممه‌وی له عه‌باسی له مورابتین, له موحدین له خوارزم له ئه‌یوبی,
له هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تر كه باسی لێوه ئه‌كه‌یته‌وه, تەنها خواناسی
له‌گه‌ڵ نه‌بووبێت سەرکەوتوو نەبوون, ئه‌و سێ چه‌مكه‌ی تری له‌گه‌ڵدا بوو
بێت ئه‌رزشی نه‌بووه, به‌ڵام دەبێت و مەرجە خواناسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بوو
بێت.
ئیبن تەیمییه كه باس له‌وه ده‌كاته‌وه دەڵێت: كه دە‌شێ ده‌وڵه‌تێكی
عادلی كافر دابمه‌زرێت كه خوای گه‌وره پەیەیان بۆ پتەو دە كات له‌سه‌ر
ئه‌م سێ بنەمایە, بێ باوه‌ره‌كه به دیدی ئیسلامیه‌كه‌ی ئێمه، بەڵام هەر
سێ بنەما گرنگەکەی تێدایە وەك زانست , ره‌وشت, دادگه‌ری .
زه‌مینه ئیسلامیه‌كه وه‌كو په‌ڕه‌ی گوڵ كه كردمانه‌وه, پاشان چرۆكانی
زیاتر وەك پەروەردەی تاك كرده‌وه, ئینجا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بوو, ئێستا
زیاتر بێنه ناو پۆپكه‌ی گوڵه‌كه‌کە بریتیه له حكومه‌تی ئیسلامی.
حوکومەتی ئیسلامی..
دیدو تێڕوانینی ئیسلامی ئێمه وای لێهاتووه كه ئه‌ده‌بیاتی خۆمانمان
له‌بیر چووه‌ته‌وه, ئه‌ده‌بیاتی شوێنێكی ترمان هه‌ڵگرتووه. ئه‌ده‌بیات و
دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئیسلامی وه‌كو ئه‌ده‌بیات و دامه‌زراندنی ئه‌م
تێڕوانینەی ئێستا نیه.. كه سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان و شتی وا هه‌یه,
نا- ئه‌مه تێڕوانین و بۆچونی رۆژئاواییه بۆ ئێمه هاتووه.
هه‌ر چه‌ند زۆر به داخه‌وه له ئیسلامیه‌كان لەزۆربه‌یان بپرسه
ته‌نانه‌ت له نوخبه‌كانیشیان..بڵێی دامه‌زراندنی جومگه‌ی حكومه‌تی ئیسلامی
چۆنه؟ زۆر به ده‌گمه‌ن بتوانن بۆت شی بكه‌نه‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نیه
كه ئیسلامیه‌كان نه‌خوێنده‌وارن و نایزانن, نا- له‌به‌ر ئه‌وه
موسڵمانانی ئەم دەڤەرە به ره‌وشت ئیسلامیه بە ڵام بە دیدیو تێڕوانین هەر
عەلمانین, بەبەندایەتیەکی کلاسیکی ئیسلامیه, به‌ڵام به تێروانین, دیدێکی
عه‌لمانی وه‌رگرتووه, رۆشنبیریەکەی كاریگه‌ری عه‌لمانی به‌سه‌ره‌وه‌یه..
له‌به‌ر ئه‌وه له ماوه‌ی سه‌د ساڵدا عەلمانیەت جومگەی خۆی داکوتاوە و
ئیشی خۆی له‌م زه‌مینه‌یه‌دا ده‌كات.. ئه‌گه‌ر چی به شێوه‌یه‌ك له نێوانی
خۆی و خوادا عیباده‌ته‌كه رێك ده‌خاته‌وه, به‌ڵام به دیدو تێڕوانین و
به فیكره‌كه خۆی بۆمان پێناسە پاشان دێت ئاراستەمان دەکات, به هه‌مووی
ئاراسته‌کانی به سینه‌ما, به رۆژنامه, به میدیا و به ته‌له‌فزیۆن و به
هەموو جۆرە کەرەستەکانی, ته‌نانه‌ت به ده‌زگا رۆشنبیرییه‌كانه‌وه,
له‌به‌ر ئه‌وه یە دیدە ئیسلامیه‌كه‌مان له‌لا نه‌ماوه, وه‌كوتێروانیە
ئیسلامیه ئوصوڵیەکە دەڵیم، هەموو له عه‌قڵی باطنیا روێندراوه
عه‌لمانیه‌ته‌كه‌یه وەك کولیتێتیش وەریگرتوە, بۆ نمونه.. كه ئه‌ده‌بیاتی
ئیسلامی بۆ باس ده‌كه‌یته‌وه پێی نامۆیه بە بابەی ئیسلامی, هه‌ر چه‌ند
بۆ خۆی ده‌بێت نامۆ بێت, چونكه ئیسلامه‌كه بۆ خۆی نامۆیه. بۆ نموونه
كاتێك كه ئافره‌تێك لاشه‌ی خۆی بۆ خه‌ڵك ده‌رئه‌كات و نەستی گه‌نجان
جۆشئەدات, كابرایه‌ك له‌وانه‌یه پێی بڵێ ئه‌وه هونه‌رە, به‌ڵام به دیدو
تێروانی من ئوصوڵی ئه‌وه ئیباحه‌یه وه شه‌رمیش نه‌كه‌ین له‌و دیدو
تێروانینی خۆمان كه هه‌مانه له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵك وه‌كو خۆی بماناسێت
دەبێت بە ئاشکرا باسیبکەین بە منجەمنج و هیچ دوو دڵی یەك. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر
ئه‌ساسی چەوشەکاری و تەدلیس بێت, واته له‌سه‌ر بنەمایی دیماگۆجی بێت
كه من له كۆمه‌ڵگا و مرۆڤایەتی فریو بدەم بۆ مەرامی خۆم ئه‌مه عه‌یبه و
نەنگیە, نه خوا ئه‌یه‌وێت و نه خه‌ڵكیش ئه‌یه‌وێت, تۆ پێویسته کارەکتەر
و نیفاقی نه‌كه‌ی له ره‌فتاری خۆتدا, خۆت چۆنی ئه به‌و شێوه‌یه‌ی خۆت
پیشانی خه‌ڵكی بده‌یته‌وه, ئه‌مه تێڕوانینی ئیسلامیه كه ئه‌بێ
جیاوازتر بێ له ئه‌ده‌بیاتی خه‌ڵكی تر.
جومگه‌ی حكومه‌تی ئێستا و رۆژئاوا و مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه كه باسی
لێوه ده‌كرێت و ته‌نات هه‌ندێك له ئیسلامییه‌كانیش بانگه‌شه‌ی بۆ
ده‌كه‌نه‌وه.. هه‌موو جومگه‌كانی ده‌چێته ناو كۆمه‌ڵگاوه, ئیسلام قه‌ت
به‌مه رازی نیه, چونکە حکومەتی مۆدێرنەو پۆست مۆدێرنە ئه‌چێته ناو تاك ,
ئه‌چێته ناو مناڵ, ئه‌چێته ناو كۆمه‌ڵگه, ئه‌چێته ناو خێزان,
ته‌حه‌كوم ده‌كات به‌وویستی خۆی، ته‌نات خۆی به باوكی هه‌موو كه‌س لە
ژێردەستەکانی ده‌زانێت, ئه‌مه ناوی ناوه كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت. ئه‌مه
تێروانینی حوكومەتی رۆژئاواییه, به دامه‌زراوه‌كانی و هه‌موو شته‌كانی
تری.
له ئیسلامدا وا نیه- حكومه‌تی ئیسلامی دوو جومگه ده‌خاته ناو
خه‌ڵكییه‌وه. جومگه‌ی یه‌كه‌میان, نانه ( ئابووری ) وه‌كو ماركسیه‌كان
ده‌ڵێن بونیه‌ی ته‌حتیه‌تی. جومگه‌ی دووه‌م بریتیه له ئه‌مان (
حكومه‌ته‌كه‌یه ) وه‌كو ماركسییه‌كان ده‌ڵێن: "بونیه‌ی ته‌حتی و بونیه‌ی
فه‌وقی". ماركس له كاپیتالیزمه‌كه‌یا باس له‌وه ده‌كاته‌وه, بۆ پاراستنی
ئه‌م سه‌رمایه‌دارییه چاو چنۆكییه, ماركس باس له‌وه ده‌كاته‌وه كه
ڕێگر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ووزه‌ی خه‌ڵك به‌كارنه‌هێنرێته‌وه وه ئیسلامیش
له‌سه‌ره‌تای هاتنیه‌وه جومگوی حكومه‌تی نزیکەلە دیدو ماركسیەوە
هاوشێوه‌ی ئیسلام وه‌ریگرتووه‌ته‌وه, ئه‌و له ئه‌دەبیاتی جه‌ده‌لییه‌تی
خۆ‌یا به شێوه‌یه‌كی تر باسی لێوه ده‌كاته‌وه, به‌ڵام ئه‌و قه‌ناعه‌تی
وایه بونیه‌ی ته‌حتی ئابووری وڵاتان وه حكومه‌ته‌كه بونیه
ئابوورییه‌كه ده‌پارێزێت, واته ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه, ئیسلامیش له‌سه‌ر
ئه‌مانه ئیش ئه‌كات, به دوو جومگه ده‌چێته ناو خه‌ڵك: یه‌كه‌میان,
پاراستنی نان و ئه‌وی تریان پاراستنی ئه‌مانه.
باقی ده‌زگاكانی تر مه‌ده‌نین, له ناو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵئه‌قوڵێنه‌وه.
كاتێك كه باس له موفه‌قیه ئه‌كه‌یت, فتوادەرەکە له ناو كۆمه‌ڵگاكه
خۆیه‌تی, كه باس له فەقیهێك ده‌كه‌یتەوە له ناو كۆمه‌ڵگاكه‌یه فەقیهیانە
یاسای لێوەردەگرن یاخود مه‌لایه‌كه, موفتیه‌ك كه قسه‌ی له‌سه‌ر
ئه‌كاته‌وه. ئه‌و كه‌سه‌ی كه دادگه‌ره, كاری به‌سه‌ر حكومه‌ته
مه‌ده‌نیه‌كه‌وه هه‌یه و قازیە. حكومه‌تی مه‌ده‌نی له ئیسلامدا له سه‌ر
ئه‌م سێ چه‌مكه‌وه له ناو خه‌ڵكه‌وه ده‌رئه‌چێته‌وه, كاری به‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاته‌وه نیه, كاری نیه به‌سه‌ر خه‌ڵكی وە هەیە دەسەڵاتێکی مەدەنی
بەحتە..
موفتی .. فتوادەرە
موفەقهی.. لە فیقهەوە یاسا دەرکەرە
دادگای.. قازیە
له ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه ئه‌م حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و سیستمه‌ی بۆ دێته
پێشه‌وه ئەشێت ئەمە زۆر روون نەبێت لای خەڵکی، چونکە کەمتر باس کراوە
لەناو ئێمەدا, رێك به پێچه‌وانه‌ی دیدو تێڕوانینەکانی تره. كه‌واته
ئیسلام كه هاتووه له هه‌موو شێوه‌یه‌كی له ژیانی له ژیار له
ده‌سه‌ڵاتی, له هه‌موو شێوه‌یه‌كی-- هاوشێوه‌یه‌ك هه‌یه له‌گه‌ڵ جێگكانی
تردا كه دایمه‌زراندووه.. به‌ڵام ئیسلام به ئه‌ده‌بیاتی سروشتی خۆی
دێته پێشه‌وه, هه‌موو ئه‌مانه پێی ده‌وترێت سیستمی ئیسلامیی.
سیستەم چیە؟
سیستەم پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵێك توخمه, له ده‌سه‌ڵاتا, له حكومه‌تا, له
ژیانا, كه پێده‌وترێت سیستمی دیموكراسی بۆنمونە , خۆی پارێزه‌ری كۆمه‌ڵێك
توخمه. ئه‌م سیستمه دیموكراسییه پارێزه‌ری توخمی حكومه‌تی مۆدێرنه و
پۆست مۆدێرنه‌یه, پارێزه‌ری عه‌لمانیه‌ته, پارێزه‌ری هه‌موو ده‌زگا و
رێكخراوه‌كانه به دیدو تێڕوانینی عه‌لمانی. كه ده‌وترێت سیستەمی
ئیسلامی, پارێزه‌ری حاكمییه‌تی خوای په‌روه‌ردگاره, پارێزه‌ری شوورایه,
پارێزه‌ری یه‌كسانیه, پارێزه‌ری به‌یعه‌ت و ئه‌و چوار تێڕوانیەنی كه باسی
لێوه كراوه‌ته‌وه, كه واته جیاوازییه‌كان له جه‌وهه‌ردا زۆرن, به‌ڵام
له دیدی و له ئالییه‌تی ئیشكردندا ده‌كرێت لێك چونیك هەبێت, به‌ڵام له
جه‌وهه‌ردا زۆر له یه‌ك حیاوازن.
ئه‌م سیستەمە ئیسلامه‌ی كه به ئێوه‌م ناساند, جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ
ئه‌و ئیسلامه‌ی كه خه‌ڵكانی تر پیان وایه نوێژكردن و رۆژووكردن و حه‌ج و
زه‌كاته, ئه‌مانه پایه‌ی ئیسلامن. ئه‌مه‌ی كه باسم كرد له‌سه‌ر ئه‌م
پایه بیناكراوه. پایه‌ی گه‌وره‌ی ئیسلام ئه‌م پێنج روكنه‌یه, كه
شایه‌تومانه, نوێژه, رۆژووه, حه‌ج و زه‌كاته. ئه‌مه دامه‌زراندنی
پایه‌كه‌یه و بینای گەورەی ئیسلامی له‌سه‌ر كراوه. هیوادارم روون بێت.
ئه‌م پایه‌ی ئیسلامه, كه ئه‌م بینا گەورەیەیی له‌سه‌ر كراوه له ڕووی
ماددیه‌ته‌وه ئیسلام هیچ گرنگییه‌كی به شتی رۆحانی نه‌داوه... به
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت, هیچ گرنگی به کاروباری رۆح و متافیزیكی نه‌داوه.
پێغه‌مبه‌ری نازدار ( صلی اللە علیە وسلم ) ئه‌و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و
سوپا و موخابه‌رات و دامه‌زراوانه‌ی كه خۆی دایمه‌زراندووه.. هه‌مووی
له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ماددیەتیکی رەها دایمه‌زراندووه. ئه‌وه‌ی كه
عیباده‌ته‌و په‌یوه‌ندی به نێوان مرۆڤ و خواوه هه‌یه له‌سه‌ر بنەمای
قورئان و سوننەت دایمه‌زراندووه, كه موعجیزه‌كه‌یه‌تی ئێستاش
له‌به‌رده‌ست ئێمه‌دا ماوه, ئاوا دامه‌زراوه. كه‌واته, ئه‌وه‌ی ئیمانه
بۆی رێكخستینه‌ته‌وه به‌و پێناسه‌یه كه له قورئاندا خوای موته‌عال
ده‌فه‌رموێت: الَّذینَ یُۆْمِنُونَ بِالْغَیْبِ وَیُقِیمُونَ الصَّلاه‌َ
وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ یُنفِقُونَ. پێناسه‌ی ئێمان ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكانێك
بڕوای به غه‌یبیات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه هاتووه‌ته
خواره‌وه كه پاكە له عه‌قڵی مرۆڤ, له رێگای كۆمه‌ڵێك مه‌خلوقه‌وه
نێوان خوا ومرۆڤ رێكخراوه, كه فریشتەن. خۆ نایه‌ت كتێب كتێب بیداته به
ده‌ست خه‌ڵكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له چاپخانه‌یه‌كدا چاپ بكرێت, وه‌كو گۆڤارێك
یان وه‌كو ده‌ستوورێك, له بایعه‌كه‌وه دابه‌ش بكرێت. پێویسته له ناو
ئه‌م خه‌ڵكه‌دا, خه‌ڵكێك هه‌ڵبژێرێت له بونیادی خۆیان له بیری خۆیان,
له جه‌سته‌ی خۆیان, له بیركردنه‌وه‌ی خۆیان, تاكو ئه‌م كتێبه‌ی بداتێ كه
قسه‌كردن بێت له‌گه‌ڵ ناخی یه‌ك به یه‌كی ئێمه‌دا, چونكه ئه‌گه‌ر
بهاتایه ( محمد ) ( صلی الله علیه و سلم ) مه‌لائیكه بووایه, ئێمه
هه‌موومان ده‌مانووت وه‌ڵا نوێژ و شه‌و نوێژمان پێ ناكرێت یان زه‌كاتمان پێ
نادرێت چونكه ئه‌م (محمد)ه مه‌لائیكه‌یه وه‌كو مرۆڤ ره‌فتاری
نه‌كردووه. به‌ڵام محمد چی كردووه وه‌كو خوای گه‌وره له قورئاندا
ده‌فه‌رموێت: قل انما انا بشر مثلكم, پێیان بڵێ محمد مرۆڤێكه وه‌كو ئێوه.
( محمد ) ( صلی الله علیه و سلم ) ته‌نها یه‌ك جیاوازی هه‌بووه له‌گه‌ڵ
ئێمه, قل اوحی الیه. پێغه‌مبه‌ری نازدار به وه‌حی پاك كراوه‌ته‌وه‌و,
كه بووه به‌و پێغه‌مبه‌ره عزیزه‌ی ( صلی الله علیه و سلم ) كه ئێستا
دین و ژیارەکە له به‌رامبه‌ر هه‌موو شارستانیەتی تری دنیادا وجوودی
هه‌یه. گلنه‌ر, یه‌كێكه له فه‌یله‌سووفه هیندییه‌كان, له به‌ریتانیا
دا ئه‌نیشێت, تێڕوانینی وایه كه هیچ شارستانیەتێك وه هیچ بیردۆزێك تر
وه هیچ کەس نه‌یتوانیوه رڕووبه‌رووی ژیاری ماددی رۆژئاوا بێته‌وه
ته‌نها ئیسلام نه‌بێت وه ئه‌وان توانیان له رێگه‌ی ئه‌و سێ چه‌مكه
ئایدۆلوجیایه‌وه, كه به‌رامبه‌ر ئه‌و سێ ئه‌فكاره‌ی تر كه دامه‌زرا,
یه‌كه‌میان بریتی بوو له دیدی كڵێسا, دیدی به‌گزاده‌كان و دیدی پاپا و
قه‌شه‌كان. سێ تێڕوانین تری ئایدۆلۆجیای تریان بۆ زیندوو كرده‌وه كه
بریتی بوون له ئایدۆلۆجیای ماركسیزم, ئایدۆلۆجیای ئیشتراكی وه
ئایدۆلۆجیای كۆمۆنیستی. ئه‌م سێ ئایدۆلۆجیایه, ئه‌و سیانه‌كه‌تریان شكست
پێ هێنا. پاشان له به‌رامبه‌ر ئه‌م سیانه‌دا, كه سێ ئایدۆلۆجیای تر بوون,
سه‌ر له نوێ جۆره‌ها لیبراڵیزمیان بۆ زیندووكردنه‌وه, لیبراڵیزمی ئاینی,
لیبراڵیزمی ئازادی. بۆ پاراستنی ئه‌م سه‌رمایه‌دارییه چاو چنۆكه, كه
ووزی خه‌ڵكی بۆ خۆی ده‌بات, به ئاره‌زووی خۆی خێزان هه‌ڵئه‌وه‌شێنێت, به
ئاره‌زووی خۆی كۆمه‌ڵگا له ناو ئه‌بات, بۆ ئه‌وه‌ی به‌س ووزه و توانای
خۆی به‌هێز بكات, ئه‌گه‌ر چی په‌نجا ده‌وڵه‌مه‌ندیش هه‌موو جیهان
به‌ڕێوه‌به‌رن وه ئه‌م په‌نجا ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ مۆنۆپۆڵ كردنی خەڵکی
بونتە خۆرکەو زەروو, بۆ پاره‌ی خۆیان و ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌تی
خۆیانسەپاندوە, ئاماده خه‌ڵكی هه‌موو رووت بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه تێڕوانینێکی كه‌م بوو له زه‌مینه‌سازی ئیسلامی وه له بیناكردنی
تاكی ئیسلامی, بۆ دامه‌زراندی ژیان و ژیار ئیسلامی, هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی و حكومه‌تی ئیسلامی.
باسی كۆتایی: دامەزراوەی ئیسلامی..
دامه‌زراوه‌و و موئەسەساتی ئیسلامی جیاوازە له‌گه‌ڵ موئەسەساتی عه‌لمانی هه‌یه:
ئیسلام جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو بۆچونەکانی تردا, لا شرقیه, لا
غربیه, ئیسلامیه, ئیسلامیه... ئه‌مه دیدی محمد غزالی بوو له ساڵی
شه‌ست دا.
ناكرێت شتێك تێكه‌ڵ بكه‌ی به شتێك كه بیری مرۆڤایەتی دیناوە دوای لە
فیترەتی خۆی دەردەچێت.. دایمه‌زراوه‌ی ئیسلامی, شتێكی نیه ناوی
دامه‌زراوه بێت وه‌ك ئێستا كه هه‌یه.
دامەزراوەی ئیسلامی پێیده‌وترێت ئه‌وقاف, ئه‌وقاف له‌سه‌رده‌می
ئومه‌وییه‌كاندا دروست بووه, چه‌ند به‌شێكه. بۆ نموونه, كتێبێك هه‌یه
به ناونیشان (روائع الأوقاف في الحضارة الإسلامية) , به‌ش به‌شه, ده‌زگا
ده‌زگایه. به‌شێكیان پاراستنی ژینگه‌یه, ئه‌گه‌ر سه‌گێك له ناو
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه گروێ بوو بێت, شه‌ل بێت, ئەسپێك هەست پێ بکرێت پیر
ئه‌بوو, بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه, دامه‌زراوه و حكومه‌تی
ئیسلامی پارێزگاری لێ ده‌كرد. دامه‌زراوه‌یه‌كی تر, دامه‌زراوه‌ی مناڵ یان
مناڵی هه‌تیو بوو, یان مناڵێك بوو كه پاره‌ی لێ بكه‌وتایه له بازارا,
بۆ ئه‌وه‌ی دایك و باوكی لێی نه‌ده‌ن, پاره‌كه‌یان ئه‌دایەوە, یا خود
ده‌وڵه‌مه‌ندێك له وڵاتێكدا كه زۆر به توانا بوو, نابووت ده‌بێت یان
ئیفلاس ده‌كات ئه‌م دامه‌زراوه پارەی ئەدتەوە بۆ ئەوەی سەرلە نوێ
هەڵبستێتەوە، دامەزراوەی ئیسلامیه دێت هه‌وڵی پاراستنی زانكۆكان وه
هێنانی چاپ كردنی كتێب ئه‌دات.
دامەزراوەی ئه‌وقافه شتێكه كه له دامه‌زراوه‌ی ئیسلامیه هه‌یه. ئه‌م
موئەسەساتی ئیسلامیه كه له ئه‌ده‌بیاتی دامه‌زراوه‌ی ئێستاجیاوازترە,
له ئیسلامدا به ئه‌وقاف ده‌كرێت، به‌ڵام مه‌به‌ستم له‌مه‌ش ئه‌م
ئه‌وقافه‌ی ئێستا نیه. هه‌ر یه‌كێك له‌م ئه‌وقافانه, ئه‌وقاف, واته
ئیقاف, گرتنه, وه‌قفه, بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه ته‌نها تایبه‌ته به ئه‌و
ئیشه, ئه‌وی تریان تایبه‌ته به ئیشێكی تر, وه‌كو ئه‌و سۆسیاله‌ی كه
ئێستا له دامه‌زراوه‌كانی تر هه‌یه, به‌ڵام به به‌رفراونتر. به‌ڵام سێ
ده‌سه‌ڵاته مه‌ده‌نیه‌كه‌ی تر كه باسم كرد, له فه‌قیهه‌كان, له موفتی
یه‌كان و له دادگه‌ره‌كان, ئه‌مه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و دامه‌زراوه
مه‌ده‌نیه كه له‌سه‌ر چه‌مكی حكومه‌تی ئیسلامی دا ئه‌مه‌زرێت.
تێبینی/ دەستی کاک بەشیر محمد خۆش بێت بۆ نوسینەوەی ووتارەکە خوای گەورە بیکاتە توێشوی قیامەتی