چەند پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مافی نوێنەرایەتیان لێدەسینرێتەوە
28/02/2015 نوسەر: bzavpress

چەند پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مافی نوێنەرایەتیان لێدەسینرێتەوە

مافی ئەندامێتی لەهەندێ پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەوەشێتەوە و چەند پەرلەمانتارێكی كوردیش دەگرێتەوە.

لەو بارەیەوە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت : لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دادگای فیدراڵی بڕیاریدا ئەو ئەندام پەرلەمانتارانەی بە پێی ڕێژەی دەنگ نەبونەتە ئەندامی پەرلەمان ئەوا ئەندامییان هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتای نەدراوە چونكە رێژەی تەواو ئامادەنەبوو.

ئەوەشی خستەروو: لەناو ئەو پەرلەمانتارانەدا ئەندام پەرلەمانی كوردیش هەیە چاوەڕوانی ئەو دەنگدانە دەكەین كە ڕێژە تەواو بێت لەكۆبونەوەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێ دواتر بزانین چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵا ئەو بڕیارە دەكەن.