دەمھات عەگید:  رەتی دەکاتەوە ئۆجالان داوای چەک دانانی لە پەکەکە کردبێت
28/02/2015 نوسەر: bzavpress

دەمھات عەگید: رەتی دەکاتەوە ئۆجالان داوای چەک دانانی لە پەکەکە کردبێت

دەمھات عەگید،  بەپرسی پەیوەندیەکانی کۆماجڤاکێن کوردستان ( کەجەکە)  ڕایگەیاند: ئەو ھەواڵانەی لە میدیا کوردی و جیھانیەکان بڵاو بۆتەوە کە ( عەبدوڵڵا ئۆجالان)  داوای بەستنی کۆنگرەی پەکەکەی کردبێت بۆ تاوتوێکردنی دانانی چەک لە ئێستادا ، دوورە لە راستیەوە.

 وتیشی، پەکەکە بەھیچ شێوەیەک چەک دانانێت و واز لە خەباتی چەکداری ناھێنێت.
 شایەنی باسە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەش بە ناوی دەستەی ئیمراڵی و حکومەتی تورکیا ،گفتوگۆ لەسەر مەسەلەی ئاشتی دەکەن بڵاوکرایەوە کە بە پێی ئەو ڕاگەیەنراوە ( عەبدوڵڵا ئۆجالان) ڕێبەری زیندانی کراوی (پەکەکە) داوای کردوە لە بەھاری داھاتودا کۆنگرەیەک ببەسترێت بۆ کۆتایھێنان بە خەباتی چەکداری، لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی.