28/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یەشار کەمال کۆچی دوایییکرد
ئێوارەی ئەمڕۆ لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری ئیستەنبۆڵ، گەورە نووسەری كورد " یەشار كەمال" لەتەمەنی (92) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
یەشار کەمال، لە ساڵی 1923 لە یەکێک لە گوندەکانی شاری ئەدەنە دایکبووە و یەکێکە لە نوسەرە ناودارەکانی بە ڕەگەز کوردی تورکیا و ماوەی چەند مانگێک بوو بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیستەنبوڵ لە ژێر چاوەدێری پزیشکدا بوو، ئێوارەی ئەمرۆ لە نەخۆشخانەکە کۆچی دوایییکرد.
كەمال بەیەكێك لەرۆماننووسە بەناوبانگەكانی كورد ئەژمار دەكرێت و تاكو ئێستا دەیان رۆمانی وەرگێڕاونەتە سەر زمانە جیهانییەكان، خەڵاتی نۆبڵیشی وەرگرتووە.