27/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عوبێدی: سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا نزیك بۆته‌وه
خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری عیراق ئاشكرایكرد كه پلانی ئازادكردنی موسڵ ئاماده‌یه به‌ڵام رێگه ناده‌ین هیچ لایه‌نێك زانیاری له‌سه‌ر هه‌بێت و كاتی ده‌ستپێكردنی بزانێت، وتیشی: سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا نزیك بۆته‌وه.
له‌باره‌ی بوونی گه‌نده‌ڵی له‌ناو سوپادا، عوبێدی وتی: له‌ناو سوپادا پله به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه كراوه‌و موقه‌ده‌م به‌بێ بڕینی پله‌كانی دیكه راسته‌وخۆ پله‌ی فه‌ریقی پێدراوه. وتیشی: له عیراق 500 پله‌ی فه‌ریق هه‌یه كه ئه‌وه ژمایه‌ره‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه.
له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه، ناوبراو وتی: حه‌شدی شه‌عبی سه‌كه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع به‌ده‌ستێناوه‌و ده‌خوازین ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه له دانیشتوانی پارێزگاكانی خۆیان بن.