كورد رۆڵی دەبێت لە كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ
27/02/2015 نوسەر: bzavpress

كورد رۆڵی دەبێت لە كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ

بەهۆی بوونی پێگەیان لەناو شاری موسڵ، كورد بەشداری دەكات لەپڕۆسەی شەڕی رزگاركردنی شاری موسڵ.

لەو بارەیەوە " نازم عەبدولڵا" ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاندووە: لەكۆبوونەوەی دوێنێی نێوان پێنج حزبەكەو سەرۆكی هەرێم، (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێم رایگەیاند، مانەوەی داعش لە شاری موسڵ بەم شێوەیە، هەڕەشەیە بۆ سەر هەرێمی كوردستان.
 بۆیە كورد لەگەڵ حكومەتی عێراقی و هاوپەیمانان رۆڵی دەبێت لە كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ، بەڵام تاكوو ئێستا چۆنیەتی بەشداریكردنی پێشمەرگە لە كۆنترۆڵكردنەوەی شارەكە دیاری نەكراوە.