27/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عێراق بۆ رزگارکردنی شاری موسڵ داوای هاوکاری لە تورکیا دەکات
ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی تورکیا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە پرۆسەی رزگارکردنی شاری موسڵ دەکات.
ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆک وەزیرانی تورکیا ،ڕایگەیاند : ھەفتەی رابردوو لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ " ئوسامە نوجێفی" جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ، دۆخی سیاسی ئەو وڵاتە و پرسی ئازادکردنی شاری موسڵ لە دەست چەکدارانی داعش تاوتوێکراوە .
ناوبراو ئەوەشی ڕوونکردەوە " جێگری سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە ئەنکەرە کردووە ، لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ ھاوکاری سوپای عێراق بکات و ئەنکەرەش ئەو داوایەی رەتنەکردۆتەوە.