كاروانی تری هێزەكانی پێشمەرگە لەڕێی توركیاوە بەرەو كۆبانی بەرێككەوتن،سبەینێش كاروانی سێیەمی لەو شارەكە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.
لەو بارەیەوە عه‌مید هه‌ڵگورد حیکمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند:" به‌هۆى ته‌واو بوونى ده‌وامى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى وه‌ک کاروانى سێیه‌م لهکۆبانێن، هێزێکی دیکه ئاماده‌کراوه و به‌ره‌و کۆبانێ بهڕێدهکهوێن".
وتیشى:" چواره‌م کاروانی هێزی پێشمه‌رگه، له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه، به‌ره‌و باکووری کوردستان به‌ڕێده‌که‌وێت و، له‌وێشه‌وه ده‌چنه کۆبانێ له رۆژئاواى کوردستان".