26/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مەكتەبی سیاسی بڕیاری تەجمید كردنی عادل موراد و شێخ جەعفەر دەدات
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان, لە سەر دۆسیەی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەكێتی و ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە، كۆبووەتەوە و لێژنەیەكی تایبەتیشی پێكهێناوە.
لەو بارەیەوە (فەرید ئەسەسرد)، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاندوە، یەكێتی لە ئاستی باڵادا كار بۆ چارەسەر كردنی كێشەكەی نێوان ( عادل موراد و شێخ جەعفەر) دەكات، بەدەر لەوەش، مەكتەبی سیاسی، لێژنەیەكی تایبەتی بۆ ئەو كێشەیە پێكهێناوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوەە, لێدوانە ڕۆژنامەوانییەكانی ئەم دوایییەی عادل موراد و شێخ جەعفەر, بۆ یەكێتی بووەتە كێشەیەكی ناوخۆیی، بەڵام ئێستە سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە، لە هەوڵی چارەسەر كرنی كێشەكە دان.
سەبارەت بە ئەنجامی كۆتایی ناوبراو باس لەوە دەکات، لیژنەكە بڕیاری كۆتایی نەداوە, بەڵام ئەگەر ئەو لێژنەیە بەڵگەی باوەڕپێكراویان دەستكەوت, ئەوكاتە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی, بڕیاری تەجمید كردنی عادل موراد و شێخ جەعفەر دەداتە.