26/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەنجامی كۆبوونەوەكەی بارزانیو لایەنە سیاسیەكانی هەرێم
سەرۆكایەتی هەرێم ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بارزانیو پێنج لایەنە سەرەكییەكەی هەرێمی بڵاوكردەوەو جگە لەهەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكیشی تێدا دراوە.
لە كۆبوونەوەكه ى بارزانیو پێنج لایەنە سیاسیەكەی هەرێم چەند بڕیارێك دەركراوەو لەو بڕیارانەش هاتووە" جەخت لەسەر یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكانی كوردستان لە عێراق و ناوچەكە و كوردستاندا كراوەتەوە هەتا لەم هاوكێشە سیاسی و سەربازییەی كوردستان و ناوچەكە، پێكەوە سەركەوتنە سیاسی و ئیداری و سەربازییەكان بەرەو سەركەوتنی یەكجارەكی بەرین
هاوکات بریاریشدرا کە بەزووترین کات بەپێی شاییستەیی ھەڵبژاردن، لایەنە بەشدارەکانی حکومەتی بنکەفراوانی کابینەی ھەشتەم (گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ) پشکی خۆیان لە حکومەتی ناوەندو ھەرێم و پارێزگاکانیش بۆ دابین بکرێت.
لەکۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەڵوەستەی لەسەرکراو لەو رووەوە چەند بریارێکی دەرکران، لەوانە یەکڕیزیی ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و دوپاتکردنەوەی سیاسەتی دەرھێنان و ھەناردەی نەوت لەناو پڕۆسەی یاسایی و ڕێسایی خۆیدا بەپابەندبوونی ھەردوولا بەیاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠١٥، بۆ دەستەبەری ئابووریی ھەرێم، کە کێشەی بنەڕەتی بودجەی ھەرێمی کوردستان چارەسەر دەکات.