26/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ساڵح موتڵەگ ڕووبەڕووی لێكۆڵینەوە دەبێتەوه
بە هۆی گەندەڵی كردن لە دۆسیەی ئاوارەكان، جێگرێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕووبەڕووی لێكۆڵینەوە دەبێتەوە.
قاسم ئەعرەجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر كوتلەی بەدر ڕاگەیاند، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی 10/3/2015ی بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵ ( ساڵح موتڵەگ) ، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە سەر دۆسیەی گەندەڵی كردن لە پرسی ئاوارەكان دیاری كردووە، كە 700 بەڵگەنامە لە سەر گەندەڵییەكانی ئامادە كراوە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی لێكۆڵینەوەكەدا، ڕووبەڕووی بكرێتەوە.
ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئێستە زۆرێك لە كوتلەكانی نێو پەرلەمانی عێراق، هەوڵی سەندنەوەی متمانە لە موتڵەگ دەدەن، بە هۆی ئەوەی توانای بەڕێوەبردنی پۆستەكەی نەماوە و لە گەندەڵی كردنەوە گلاوە.