24/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مەلا بەختیار لە هەوڵداین بۆ ئارامکردنەوەی بارودۆخی ناو یەکێتی
تا دێت بارودۆخی ناو یەكێتی روو لەمەترسی دەكاتو ئەمرۆ مەلا بەختیار ئەو مەترسییەی ئاشكرا كرد، لەئێستاشدا هەوڵێك لە ئارادایە بۆ ئارامكردنەوەی دۆخەكەی ناو یەكێتی تا گفتوگۆی لەسەر بكرێت.
بارودۆخی ناوخۆی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەوەندە جێگیرو سەقامگیر نەبوو، لێدوانەكانی جەعفەر شێخ مستەفاشی هەتاسەرو ئەوەندەی تر قەیرانەكانی ناوخۆی ئەو حزبەی قوڵتركردەوە، ئەوەش وایكردوە كە بە پەلە داوای كۆبوونەوەی سەركردایەتی ئەو حزبە بكرێت.
دوانیوڕۆی ئەمرۆ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی راگەیەنراوێكی لەبارەی بارودوخی ناوخۆی یەكێتی بڵاوكردەوەو دۆخی ناو حزبەكەی بە مەترسی ناوبردوە.
مەلا بەختیار ئاماژەی بەوە كردوە كە ناڕەزاییو نیگەرانییەكان، بێڕادە رووبەڕووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكرێنو لەبەرئەوەی لەم هەلومەرجەدا، مەترسییەكی زۆر لەسەر دۆخی ناو یەكێتیو پێگەی یەكێتیش لەكوردستانو عێراقو ناوچەكە هەیە.