24/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سۆران عومه‌ر په‌یامێك ئاراسته‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌كات
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یامێك ئاراسته‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌كات.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ پرێس، سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌دژی ئه‌نجامئه‌درێت ساردی ناكاته‌وه لهكارهكانیو به‌رده‌وامده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی گه‌نده‌ڵی بنه‌بڕ ده‌كات.
ناوبراو له‌وه‌ڵامی هه‌وڵه‌كانی رۆژنامه‌ی چاودێری مه‌لا به‌ختیار كه له‌دژی گیراوه‌ته‌به‌ر تا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی لێوهبگیرێتهوه وتی (ئه‌و هه‌وڵانه كاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر چالاكییه‌كانی ئێمه كه دژی گهندهڵیو به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین).
رۆژنامه‌ی چاو‌دێر له‌ژماره‌ی دوێنێیدا بڵاویكرده‌وه كه چه‌ند رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له سۆران عومه‌ر دهكهنو پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤیان له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه كردووه‌ته پاساو.
له‌باره‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌و ئه‌وانه‌ی له‌پشتیانه‌وه‌ن، سۆران عومه‌ر وتی (ئێمه ده‌زانین كێ هاوكاریان ده‌كات، ئه‌مه یه‌كه‌مین جاریشیان نییه، پێشتریش كاری وایان كردووه‌و چه‌ند كه‌سێك ئیمزای منداڵ و خێزانی خۆیان هێناوه تا متمانه له‌ئێمه وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌و كارانه سه‌رناگرێت‌و په‌رله‌مانیش گوێیان لێناگرێت چونكه ئێمه بهدهستگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بووینه‌ته پهرلهمانتارو له‌رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌و متمانه‌یان پێدراوه نه‌ك به‌زۆرو خۆسه‌پێنی).
د.ع