16/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كورد داوای هاوكاری له‌ئه‌مریكاو روسیا ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی پاراستنی كورد له‌هێرشی گروپ و چه‌كداره‌كان، كورد داوای هاوكاری له ئه‌مریكاو روسیا ده‌كات.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له‌ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق پێیوایه ناردنی پێشمه‌رگه بۆ سوریا نابێته هۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ شه‌فه‌ق نیوز، دكتۆر مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له‌ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند كه پێویست ناكات هێزی پێشمه‌رگه بچێته سوریا.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه كێشه‌كان به‌ناردنی هێزی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ر ناكرێت.
وتیشی (باشتره داوا له‌مۆسكۆو واشنتۆن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌كورد بكرێت).
د.ع