23/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دەمیرتاش هەماهەنگی نێوان توركیا و پەیەدە بە پێویست دەزانێت
هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان ڕایدەگەیەنێت پێویستە توركیا هەمانگی لەگەڵ پەیەدەدا بكات و ئەوەی دووژمنی توركیایە داعشە نەك پەیەدە.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان ڕایگەیاند كە توركیا سیاسەتێكی هەڵەی بەرامبەر سوریا بەكارهێنا و لەسەر بنەمایەكی هەڵە سیاسەتی دەرەوەی پەیڕە و كرد.
ناوبراو ئاماژە بۆئەوە دەكات كە تائێستا لە بەرامبەر داعشدا توركیا هەڵوێستیكی جدی نەبووە و دەبینین داعش هەڕەشە لە توركیا دەكات " ئەم مەترسیە زیاتر دەبێت نەك بۆ سەر گڵكۆی سولەیمان شا ئەو ڕێخراوە لە هەرشوێنێكی ئەم وڵاتە لەدەستی بێت ئەنجامی دەدات".
دەمیرتاش هەماهەنگی نێوان توركیا و پەیەدە بە پێویست دەزانێت ودە ڵێت : پەیەدە هیچ كات مەترسی نەبووە بۆ سەر توركیا و نابێت، دەبێت توركیا دۆست و دووژمنەكانی لە یەكتری جیا بكاتەوە داعش دووژمنی توركیایە نەك پەیەدە.