23/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
ئەندامێكی لێژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، وەفدیکی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.
رزاق محیبس، ئه‌ندامی لیژنه‌كه بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە: كه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی داوه به كۆمپانیای سۆمۆ و ئه‌وه‌ش بووه‌هۆى پێشێلكردنی رێككه‌تنامه نه‌وتییه‌كه‌ی نێوان به‌غداو هه‌ولێر، وتیشی: له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌فدێكی دیكه‌ی هه‌رێم كه وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆده‌گرێت سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ جێ به‌جێكردنی هه‌موو بڕگه‌كانی رێككه‌وتننامه نه‌وتییه‌كه.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووه كه هه‌رێم خشتیه‌كی داوه‌ته به‌غداو به‌پێی ئه‌و خشتیه له مانگی نیسانی داهاتوودا پشكی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا به‌رزده‌كاته‌وه، ته‌ئكیدی كرده‌وه كه لیژنه‌كه‌یان له‌م پرسه‌دا بێ لایه‌نه هه‌تا گوێ له بۆچوونی هه‌ردوولا ده‌گرێت و دواتر رای خۆی له‌وباره‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت.