وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ
23/02/2015 نوسەر: bzavpress

وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ" کەجەکە" سەردانی قەندیل دەکات

وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لەچوارچێوەی پێشڕەوییەکانی پرۆسەی چارەسەری ئاشتیانە سەردانی قەندیل دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆما جڤاکێن کوردستان ( کەجەکە).

ئەمرۆ  وەفدێکی ھەدەپە کە پێکھاتبون لە ( ساری سوریا و جیلان باگریانک)  پەرلەمانتارانی ئەو حزبە، بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چارەسەری ئاشتیانە لە تورکیاو باکوری کوردستان، سەردانی قەندیلیان کردو لەگەوڵ بەرپرسانی کەجەکە کۆبونەوە.
شايه نى باسه  لە ماوەی ڕابردودا چەند جارێک وەفدی ھەدەپە سەردانی قەندیلیان کردووەو لەسەردانی مانگی ئایاری رابردوشدا نامەیەکی ( عەبدوڵڵا ئۆجالان) کە پێکھاتبوو لە " ١٨" لاپەرە رادەستی بەرێوەبەرانی کەجەکە کردو ھەروەھا نامەی بەرێوەبەرانی قەندیلیشیان رادەستی عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵی کردەوە.