23/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: سیاسه‌تی دارایی حكومه‌ت هه‌ڵه‌یه
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان، ئاشكرای ده‌كات کوڕ و نه‌وه‌كانی به‌رپرسانی یه‌كێتی‌و پارتی، خه‌ریکی ته‌خشان‌و په‌خشانی ملیۆنان دۆلاری جەماوەركی كوردن له ئه‌مریکاو ئۆتۆمبێلیان پێیه نرخه‌که‌ی یه‌ک ملیۆن دۆلاره،ئینجا ده‌پرسێت "ئه‌و هه‌موو خانوو و ڤێلایه‌ی ئه‌مریکاو ویلایه‌تی ڤێرجینایان به‌چی کڕدراوە".
عه‌لی حەمه ساڵح، له دیمانه‌یه‌کی ده‌نگی ئه‌مریکا، رایگه‌یاندوه دەستەڵاتی هه‌رێم له‌رابردودا سیاسه‌تێكی ئابوری هه‌ڵه‌ی هه‌بووه‌و پشتی به‌نه‌وت به‌ستووه، وه‌كو مرۆڤێكی ته‌مبه‌ڵ بیری كردۆته‌وه، 74 ملیار دۆلار له‌به‌غداوه هاتووه‌و نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلار هاتوه‌ته هه‌رێم و نه‌توانراوه وه‌به‌رهێنانی تێدا بكرێت.
ناوبراو باس له وه ش ده كات كه وا به‌شێك له‌هۆكاری قه‌یرانه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه به‌رپرسانی یه‌كێتی‌و پارتی، به‌یانیان سیاسین‌و ئێوارانیش كاری بازرگانی ده‌كه‌ن‌و هه‌ریه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایەک شه‌ریكه.
وتی "زۆر قورسه وه‌به‌رهێنه‌رێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان هه‌بێت چونكه رێگه به‌شتی واناده‌ن".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح جه‌ختیكرده‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان بڕوای وایه یه‌كێتی‌وپارتی خاوه‌نی پاره‌یه‌كی زۆرن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆ له‌م كاتی قه‌یرانه‌دا نایهێننه‌وه كوردستان.