ئەمریکا فڕۆكەی جۆری (ئێف 35)  دەدات بە ئیسرائیل
23/02/2015 نوسەر: bzavpress

ئەمریکا فڕۆكەی جۆری (ئێف 35) دەدات بە ئیسرائیل

بەپێی بەیاننامەیەكی پنتاگۆن، دوێنێ لە واشنتۆن ئەمریكاو ئیسرائیل بۆندێكی گەورەیان مۆركردووە، بەپێی ئەو بۆندە، ئەمریكا (14) فڕۆكەی جۆری (ئێف 35) بە ئیسرائیل دەدات، بەڵام بەهیچ ووڵاتێكی تری كەنداوی نادات.

ڕێككەوتنەكە لەنێوان لێژنەی كڕینی سەبازی ئەمریكی و ئیسرائیلی مۆركراوە، ئەوەش لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو دانووستانی لەبارەوە كرابوو.

جێگەی باسكرنە بۆندەكە ئاماژەی بەبڕی ئەو پارەیە نەكردووە، كە ئیسرائیل لەبەرامبەر ئەو فڕۆكانە بە ئەمریكای دەدات.