نەوشیروان مستەفا لەسەر داوای بارزانی گەیشتە سەری ڕەش
23/02/2015 نوسەر: bzavpress

نەوشیروان مستەفا لەسەر داوای بارزانی گەیشتە سەری ڕەش


 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر کۆبوونەتەوە. 

بەپێی زانیارییەكان نەوشیروان موستەفا لەسەر داوای مەسعود بارزانی بەرەو بارەگای بارزانی بەرەو پیرمام بەڕێكەوتوەو"بارزانی نیگەران بووەو داوای كردوە نەوشیروان موستەفا بەپەلە بگاتە سەری رەش".

 هۆكاری نیگەرانییەكەی مەسعود بارزانی،پەیوەندی هەیە بەو گوشارەی كە دوێنێ هێزە سیاسییەكانی كوردستان، بەتایبەتی فراكسیۆنەكانی گۆڕان و یەكێتیی و كۆمەڵ و یەكگرتوو، لە كۆبونەوەیاندا، خستبویانە سەر نێچیرڤان بارزانی.

لەو كۆبونەوەیەدا كە دوێنێ لە هەولێر بەڕێوەچوو، نوێنەرانی كورد لە بەغدا بەراشكاوی روبەڕوی نێچیرڤان بارزانی بونەتەوەو رەخنەی توندیان لەسیاسەتەكانی حكومەتی هەرێم گرتوەو" داوایان كردوە ئاشتی هەورامی دور بخرێتەوە".

شایەنی باسە ئامانجی کۆبونەوەکەی بارزانی  ، گوشار خستنە سەر نەوشیروان موستەفا بوو بۆ ئەوەی  فراكسیۆنەكەی لە بەغداو هەوادارەكانی لە كوردستان، بێدەنگ بكات،جێگەی ئاماژەیە ئەم  دیدارەی بارزانیش بە یەکەمین دیدار لەگەڵ سەرکردەیەکی ناوخۆی کوردستان دادەندرێت، لە دوای گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات