15/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دوو دیووی دراو یه‌کێکه له هێزه شاراوه‌کانی مرۆڤ
خوای گه‌وره دوو که‌س له دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز پێکه‌وه گرێ ده‌دات و خێزان پێك دێنن ئه‌مه‌ش به به‌رنامه ڕێژی خوای گه‌وره به‌دی دێت.
له نێوان ژن و مێرد خاڵی جیاواز هه‌یه و خاڵی هاوبه‌شیش هه‌یه ، هه‌ندێک جار خاڵه جیاوازه‌کان زۆر زه‌قن به‌ره‌و شیته‌ڵ بوونه‌وه‌یان ئه‌بات و ئه‌مه‌ش شتێکی ئاسایی یه و به کارێکی نامۆ زه‌ند ناکرێ.
هه‌ندێك جار له‌وانه‌یه ئێوه‌ش بکه‌ونه ڕاوێژکاری بۆ ژنێك که ده‌یه‌وێت له هاوسه‌ره‌که‌ی جیاببێته‌وه. ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که بۆ ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه ده‌هێننه‌وه جێی په‌سه‌ند و سه‌لمێنراو دێته پێش چاو .
پاش ماوه‌یه‌ك هاوسه‌ره‌که‌ش که ئاگادارنیه که هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ڕاوێژکاری هاتووه‌ته لاتان، دێته لاتان و ئێوه له‌م کاره‌دا به جێی متمانه‌ی خۆی ده‌زانێت و ئه‌ویش جۆرێك باس ده‌کات که به‌ڕواڵه‌ت به شێوه‌یه‌كی به‌ڵگه‌ییانه خۆی ده‌نوێنێت ،له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌وڵ ده‌دات هه تا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ لێك پچڕاندنی بنه ماڵه که‌ی . واته ئه‌م دووانه له‌هه‌ر ڕه‌هه‌ندێکه‌وه خۆ به‌ڕاست ده‌زانن و گومانێك نامێنێته‌وه که له‌ڕوانگه‌ی تاکیه‌وه خاوه‌ن مافن و هه‌ر یه‌کێکیان ئه‌وی تریان محکوم ده‌کات .
زۆر کات ئه‌م جۆره ژن و پیاوانه باس له‌وه‌وه ده‌که‌ن که بۆ وێنه بچنه لای کۆمه‌ڵێك که شوورایی له په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م جۆره کێشانه‌یان هۆشداری یان پێبده‌ن که له‌گه‌ڵ واقیعدا ڕابێن و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌م ووشه واقیع و ڕاستیه‌یه که زۆر به‌خه‌ستی ده‌یانبزوێنێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌م ئایدیایه پێوه‌ندییه‌کی چڕوپڕی ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ دۆخ و هه‌لومه‌رجی که‌س و به‌گشتی خودی ژیاندا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م دنیایه‌ی که‌ئێمه‌ی تێیدا ده‌ژین ، به‌رده‌وام له گۆڕان و نوێبوونه‌وه دایه و به‌تایبه‌ت داب و نه‌رێت و شێوازی ژیان و خووه‌کانیه‌تی که تووشی گۆڕان و هه‌مه‌چه‌شنه یه‌کی زۆرتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌یه که ئه‌و ژن و پیاوه‌ی که‌له‌سه‌ره‌وه باسمان لێکردن ، ده‌یانه‌وێت هێمنی و شادی و ئه‌وین و لێك گه‌یشتن و نیه‌ت پاکیه و هه‌ندێك جاریش پێچه‌وانه‌یه.
ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا هه‌وڵبدات ئه‌و کاته بۆ هه‌ردووکیان خۆشی به‌رهه‌م دێته دی، بێگومان کێشه‌که‌شیان ده‌ڕه‌وێته‌وه و له‌م حاڵه‌ته‌شدا یان لێك نزیك ده‌بنه‌وه ، وه‌یان ئه‌وه‌یه که به‌هاوبه‌شی ده‌گه‌نه به‌خته‌وه‌رییه‌کی ڕێژه‌یی . ئه‌قڵ و هۆشی بێ‌کۆتایی کێشه‌که‌یان چاره سه‌ر ده‌کات. له‌مه‌سه‌له‌ی جیاییدا، وه‌کوو هه‌ر کێشه‌یه‌کی دیکه دوو ڕه‌هه‌ند له‌ئارادایه و دوو ڕوانگه‌ی جۆراو جۆر که ده‌که‌ونه به‌رانبه‌ر یه‌کتره‌وه و پێوه‌ندی مرۆڤانه پێکدێنن. له مرۆڤیش‌دا دوو ڕه‌هه‌ند ده‌ست ده‌که‌وێت که‌یه‌کێکیان ده‌روونیه و ئه‌وی دی ڕواڵه‌تی .
ئه‌نشتاین له‌م بواره‌وه وته‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشی هه‌یه:
دنیایه‌ك که ئێمه ئه‌یبینین ، هه‌ر ئه‌م دنیایه که ئێمه تێیداین.
به‌وته‌یه‌کی دیکه، دنیای زه‌ین و ده‌روونی مرۆڤ له خۆگری شێوازی هزری ئاسایی و بیر وبڕواکان و وێنا ده‌روونیه‌کانی ئه‌وه‌یه که به‌بێ پچڕان دۆخی ده‌روونی خۆی وه‌کوو تیشکێك ده‌خاته سه‌ر که‌سه‌کان و هه‌ل و مه‌رجه‌کان و ڕووداوه‌کان. ئێوه هه‌ر که‌سێك له بۆشایی وێنای زه‌ینی خۆوه چاو لێیه‌ك ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی دی به‌چاوی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی و خۆشه‌ویستنه‌وه چاوله یه‌ك بکه‌ن ، بینه‌ری دنیایه‌کی جیاواز ده‌بن و کرده‌وه‌ی ئێوه‌ش له‌به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌کاندا جیاوازی به‌خۆوه ده‌گرێت.
که وابێت دوو ڕاستی له‌ئارادایه: دنیای ده‌ره‌وه که مرۆڤ له‌به‌رانبه‌ریدا دژکرده‌وه پیشان ده‌دات و دنیای ناخ له‌گه‌ڵ دنیای هه‌ست و هزرو وێنای زه‌ینی.
هێمای ئاشتکردنه‌وه ی ئه‌م دژبه‌رانه، ژیان به‌سه‌ربردنه له هێمنی و یه‌کسان بووندا. پیاو و ژنێك که دنیا پڕ له‌ڕق و قین ده‌بینن ، ڕه‌نگێکی تر پیشان ده‌ده‌ن له بینینه‌کانی خۆیان و ته‌نانه‌ت بیستراوه‌کانی خه‌ڵکی دی به‌چه‌شنێکی دی ده‌بیستن وزۆرجار پێوه‌ندی و هه‌ڵس و که‌وته‌کانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و له‌گه‌ڵ رووداو و کاره‌ساته‌کاندا ئاکامێکی ئازارده‌ر و گرانبار به‌دوای خۆیدا دێنێت.
هه‌ست و فامی مرۆڤ له‌بوونیه‌ت پیشانده‌ری خه‌سڵه‌تی په‌یوه‌ندی یه‌تی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا. دۆخی تێگه‌یشتنی مرۆڤ شێوازی ئه‌ندێشه و هه‌ست و بڕوایه‌تی و ئه‌و شته‌یه که زاره‌کی پێی ده‌ڵێن دڵنیایی ده‌روونی . دۆخی ڕۆحی هه‌ر که‌سێك هۆکار و فه‌رمان پێده‌ری هه‌موو ئه‌زموونه‌کانیه‌تی له ژیاندا. خه‌ڵك له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م ئه‌زموونانه‌وه به‌پێی دۆخی ده‌روونی و بڕواکان ئه‌وه‌یه که له بواری سۆزداریه‌وه په‌سه‌ندی ده‌که‌ن ، دژکرده‌وه پیشانده‌ده‌ن.
هه‌ر لێره‌وه ئه‌توانین سه‌رنجێك بده‌ین له زۆرینه‌ی خێزانه‌کان که هه‌موو خه‌سڵتیان جیاوازه ئه‌مه‌ش ئاساییه که که‌س له وی دیکه ناچێت هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته هۆکارێك زۆرینه‌ی بیره گه‌نجه‌کان توانای ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و کێشمه کێشه‌ی ژیانیان نیه و که‌می ئیراده‌ی زهنیان ناتوانن کێشه‌کانیان که زۆر ساده‌و سانایه چاره‌سه‌ری بۆ بکه‌ن . زۆرینه‌ی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر لای ژن یاخود پیاو ده‌ست ده‌که وێت یان به هه‌ردوولا ده‌بێت یاخود لایه نێکیان توانای نیه و ئه‌وی دیکه زیاتر خۆی ده‌خاته ژێر ڕکێفی چاره‌سه‌ر کردنه‌وه. ئا لێره‌دا زۆرینه‌ی خێزان یه‌ك ده‌گرنه‌وه و زۆرینه‌شیان به پێچه‌وانه‌وه له‌یه‌ك ده‌ترازێن ، دوو که‌سی جیاواز له بۆچون و هه‌موو ڕه‌فتارێکدا ئه‌یان گه‌یه‌نێته چاره‌سه‌رێک .. پێتان سه‌یر نه بێت هه‌ر رێگه چاره ته نها یه‌ك گرتنه‌وه نیه باڵکو نه‌توانینی ژیان کردن و به‌رده‌وامی پێکه‌وه بوون، شتێک نیه زۆرداری بێت ئه‌مه زهنی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ خاوه‌نی ئه‌م بڕیاره‌یه که به سه‌ر ئه‌قڵ و مێشك و دڵ دێنێت و دوای دێته دنیای ده‌ره‌وه.
گونجاندن و پێکه‌وه ژیان یاخود نه‌گونجاندن و له‌یه‌ك ترازان هه‌ر یه‌که‌یان رێگه چاره‌ی مرۆڤه‌کانن که له ئازار و خه‌مۆکی ڕزگاریان ده‌بێت. خوای گه‌وره‌ش ئاماژه‌ی به لایه‌نی خێزانداری داوه له ڕووی پێك هێنان و هه‌روه‌ها جیابوونه‌وه‌ش ( الطلاق ).
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه نموونه‌ی بابه‌تێکی کورتی ده‌روونی یه ته‌نها تیشکێکه بۆ تێگه‌یشتن له ناخی خۆتان... کە مرۆڤ خاوه‌نی هێزی شاراوه‌ی عه‌قڵی و ده‌روونی خۆیه‌تی . به هیوام هێزه شاراوه‌کانتان به گه‌شبینیه‌وه بهێننه ناو دنیای ده‌ره‌کی و به‌رامبه‌ر دژ به‌ره‌کان ئازایانه به‌رجه‌سته‌ی هێزی خۆتان بکه‌ن که خوای گه‌وره ئه‌و هێزانه‌ی به خشیوویه‌تی به به‌نده‌کانی خۆی به ئاقڵانه به‌کار بهێنرێن.
تێبینی/ سوودم له کتێبی(هێزه شاراوه‌کانی مرۆڤ)(د.ئاندره‌س ئارتوس) وه‌رگرتووه.