22/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌لا گه‌مژه تۆ شه‌ڕی كورد ده‌كه‌ی نه‌ك شه‌ڕ عه‌لمانی
ته‌نها ئه‌م وێنه‌یه‌م بینی ئیتر نه‌مویست له‌وه زیاتر به‌دوای بچم. ئهمهندهشم به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌و مه‌لا شوانه گه‌مژه‌یه‌كی ته‌واوه كاتێك ده‌ڵێت: ((ئه‌مه نامه‌یه‌كه بۆ گه‌لی كوردی موسڵمان پێتان ده‌ڵێین شه‌ڕه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئێوه نییه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كافره عه‌لمانییه‌كانه)). ئاخر ئه‌گه‌ر عه‌قڵی هه‌بوایه ده‌یزانی سه‌رجه‌م كورد پێشمه‌رگه به كه‌سوكاری خۆیانیان ده‌زانن، ئیسلامییهكانیشو دینداره‌كانیش ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه نییه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره. گریمان حزبه ئیسلامییه‌كان مورته‌دن خۆ خه‌ڵكه دیندارهكهش به‌هه‌مان شێوه بیرده‌كه‌نه‌وه، ئیتر له‌گه‌ڵ كام گه‌لی موسڵمان قسه ده‌كه‌ی؟ ئه‌و گه‌له‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ئازاری ده‌دات؟ مه‌لای گه‌مژه ئه‌گه‌ر عه‌قڵی هه‌بوایه ده‌یزانی ئه‌مه شه‌ڕێكه له‌گه‌ڵ هه‌موو كورد ده‌یكات، به‌ڵكو شه‌ڕیشه له‌گه‌ڵ ئیسلام چونكه كه‌س پێی خۆش نییه چ ئیسلامی‌و چ عه‌لمانی سووكایه‌تی به پێشمه‌رگه بكرێت‌و بكرێنه ناو قه‌فه‌زه‌وه.
مه‌لا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی دژی عه‌لمانییه‌كانی بۆچی به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌كه‌ی كه تۆ ده‌زانی مه‌رج نییه هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ك له هه‌موو شتێكی پارتی‌و یه‌كێتی ڕازی بێت؟ ئه‌م كاره‌ی تۆ ده‌یكه‌ی بۆی هه‌یه كورد بخاته رێزی ئه‌و كافره عه‌لمانییانه‌ی تۆ باسیان ده‌كه‌ی.
په‌نا به‌خوا ئه‌مانه له‌هه‌موو شتێك بێبه‌شن: كوردایه‌تی، ئیسلامه‌تی، مرۆڤایه‌تی، عه‌قڵ، ڕه‌وشت، سیاسه‌ت.